
هازاد-وڤینسیۆس
SNN Sport
بە قسەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بێت، راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید زینەدین زیدان، لە نێوان هەریەکە لە ئیدن هازارد و ڤینسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی، یەکێکیان یاری پێدەکات و ئەویتریان لە پێکهاتەی سەرەکی دووردەخاتەوە.
رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، پلانی زیدان بە جۆرێکە کاتێک ڤینسیۆس سەرەکییە نابێت هازارد سەرەکی بێت و وە کاتێکیش هازارد سەرەکییە نابێت ڤینسییۆس یاری بکات.
رۆژنامەکە دەڵێت” زیدان یاری بە هازارد دەکات و ڤینسیۆس دەکاتە یەدەگی ئەو یاریزانە، ئەمەش رێگری لە بەرەوپیشچوونی ئاستی ڤینسیۆس دەکات، کە لە ئێستادا رۆژ لە رۆژ ئاستی بەرەوپێشەوە دەچێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە لە هەمان شوێنی یاریکردنی ئەو دوو یاریزانە، زیدان هەریەکە لە ئەسینسیۆ و براهیم دیاز و ڤازکوێزی هەیەو دەبێت دەرفەت بە ئەوانیش بدات، کە ئەمە خۆی لە خۆیدا کێشە بۆ زیدانی راهێنەر دروست دەکات.
هازارد بەهۆی پێکانەوە ئەم وەرزە بەشداری لە بەشێکی یارییەکانی یانەکەی کردووەو لە ئێستادا لە پێکان چاکبووەتەوەو رۆژانە مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ دەکات.
بڕیارە 8ی حوزەیرانی داهاتوو یارییەکانی خولی ئیسپانیا دەستپێدەکاتەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6 hours لهمهوپێش



