
مامۆستایانی ناڕازی
SNN- عەلی حەمەسەعید
سەر لەئیوارەی ئەمڕۆلە باخی گشتی هەڵەبجە ژمارەیەک لە مامۆستایانی قوتابخانە ئامایی و بنەڕەتییەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە گردبوونەوەو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بایکۆتکرنی تاقیکردنەوەکان و ڕادەستنەکردنی پرسیارەکانیان بە ئیدارەی خوێندنگەکان ڕاگەیاند.
لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەد ئەحمەد حسێن، بەناوی مامۆستایانی سنوری پارێزگای هەڵەبجەوە بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتی خوێندەوە کەتیایدا ئاماژەی بەوەکرد، پێدانی موچەیەک پێش دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکان، جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی حکومەت خۆی لە بەپێدانی موچە بە30 ڕۆژ جارێک دەبینێتەوە، لەئەگەری دواکەوتنی مووچەش، دووبارە هەڵوێستی دیکەمان دەبێت.
ئەوەشهاتووە، ڕەتکردنەوی هەر جۆرە دەستکاری کردنێکی موچە و دەرماڵەی مامۆستایان و بڕیاردان بەدەستپێکردنەوەی پلەبرزکردنەوە و پاراستنی شکۆی مامۆستایان بەئەرکی حکومەت دەزانین.
هەر لە بەیاننامەکەی مامۆستایانی هەڵەبجە جەخت لەوەشکرابوویەوە، ئیدانەی هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر مامۆستایان دەکەین و داوای ئازادکردنی هاوپیشەکانمان دەکەین لەشاری دهۆک، لەئەگەری وەڵامنەدانەوەمان هەڵۆێستی دیکەمان دەبێت بەخۆپیشاندان و فشاری مەدەنی زیاتر.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



