کەشناسی هەرێم: سبەینێ باران وهەورە تریشقە دەبێت

0
1708

snn-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و لە ناوچەکانی بادینان هەورە تریشقە و رێژنە بارانی کورت خایەنی لەگەڵدایە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 08- 10- 2022، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێ پەڵە هەور.

هەروەها سبەی یەکشەممە 09- 10- 2022، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ، لە هەندێ کاتدا لە ناوچەکانی بادینان هەورە تریشقە و رێژنە بارانی کورت خایەنی لەگەڵدایە.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما ئاماژەی بەوەشکرد:” پلەی گەرما بە 2 تا 4 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە و خێرایی با / 10 – 20 کم/س. هەندێجار چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٢٥کم/س”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this