مامۆستایانی وانەبێژ زیاتر لە 500 یاداشتیان داوەتە حكومەت، بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە

گردبوونهوه بهشێك له مامۆستایانى گهرمیان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
هەرچەندە چەندین جار خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان ئەنجامداوە و بەرپرسانی حكومەتیش بەڵێنی جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان بە مامۆستایانی وانەبێژ داوە، بەڵام نوێنەرێكی مامۆستایانی وانەبێژ دهڵێت: “تا ئێستا 500 یاداشتنامەی جۆراوجۆرمان ئاراستەی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە بەڵام هیچ وەڵام نەداوینەتەوە”.
یادگار كەریم، یەكێكه لە نوێنەرانى مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند، “ئێمەی چینی مامۆستایانی وانەبێژ تاكە چینی كۆمەڵگاین كە ئەركێكی زۆرمان خراوەتەسەر و كەمترین مافیشمان بۆ دابینكراوە، بەجۆرێك ئەگەر ئێمەی مامۆستایانی وانەبێژ نەبین ئەوا پرۆسەی پەروەردە لە زۆربەی ناوەندەكانی خوێندن بە تایبەتی لە گوندە دوورە دەستەكان بەتەواوی پەكیدەكەوێت حكومەت و وەزارەتی پەروەردەش بۆخۆیان ئەم راستییە دەزانن، بەڵام خۆیان لە راستییەكان دەدزنەوە”.
ئهو نوێنهرهى مامۆستایانى ناڕازى لهبارهى كێشهكهیان و بێپلانى حكومهتى ههرێم ئهوهش رووندهكاتهوه، “ساڵانە بە هەزاران مامۆستا بەهۆی تەواوكردنی ساڵانی خزمەت یاخود نەخۆشی و هەرهۆكارێكی دیكەوە خانەنشین دەكرێن بەڵام حكومەت ئامادە نییە هیچ مامۆستایهك بخاتە شوێنەكانیان، چونكە دەزانێت ئێمە بەكرێیەكی كەم شوێنەكانیان بۆ پڕدەكەینەوە، ئەوەش جارێكی دیكە ستەمێكە لە ئێمەی مامۆستایان دەكرێت”.
یادگار كەریم ئهوهش رووندهكاتهوه، “لە ئێستادا لە دامەزراندن بێهیوا بووین و لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە 500 یاداشتنامە و داواكاریمان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە وەزارەتی پەروەردە و حكومەتی هەرێم كردووە، بەڵام تا ئێستا بێهیوان لە دامەزراندن”.
به وتهى ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی وانەبێژ، “لە ماوەكانی رابردوودا چەندین جار خۆپیشاندانی ناڕەزاتییان ئەنجامداوە، بەڵام حكومەت نەهاتووە بەدەم داواكارییەكانیانەوە، ئهوانیش هەست بە بەرپرسیاریهتى دەكەن و نایانەوێت پرۆسەی خوێندن پەكی بكەوێت و دواجار قوتابیان باجەكەی دەدەن، بۆیە چاوەڕێی حكومەت دەكەن بزانین تاكەی هەروا بێباكە لەگەڵ مامۆستایانی وابێژ و ئامادەنییە دامەزراندنیان بۆ بكاتهوه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


