دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشەکانی ئێران بۆ هەرێم دەستیپێکرد

SNN
.دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێكی دیکە و هێرشه‌كانى وڵاتى ئێران بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان بە ئامادەبوونی 298 ئەندامی ئەنجوومەنەکە دەستیپێکرد.
کاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری یەکێتی رایگەیاند، بڕگەی دووەمی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر داوای 125 پەرلەمانتار تاوتوێی بوردومانەکان دەکرێت. بەڵام هیچ کام لە لایەنە پەیوەندارەکانی حکومەتی فیدرال بانگهێشت نەکراون لەوانە وەزارەتی بەرگری .
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر لیژنەی ئاسایش و بەرگری میوانداری لایەنە پەیوەندارەکانی کردووە لەسەر هەمان پرس.
به‌پێى كارنامه‌ى فه‌رمى كۆبوونه‌وه‌كه كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بڵاوكراوه‌ته‌وه، “له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گفتوگۆ ده‌كات له‌سه‌ر سێ پرۆژه یاسا كه گرنگترینیان بریتیه له، پڕۆژە یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکاران”.
هەروەها رۆژى دووشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق جارێكى تر به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر، پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی دامەزراوەی شەھیدان و پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عێراقە كۆببێته‌وه.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



