
Sultan Abdullah - Septembre 2017
SNN
نووسه‌رێكى فه‌ڕه‌نسى رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمى كوردستان نمونه‌یه‌كى جوانى سیاسى و سیمبولێكى نه‌رمه بۆ پێكه‌وه‌ژیان، ده‌شڵێت: “هه‌رێمى كوردستان تاكه فریادڕه‌سى ئه‌وروپایه بۆ وزه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ى تشرینى یه‌كه‌م، بێرنارد هێنرى لێڤى، نووسه‌رى فه‌ڕه‌نسى له‌میانى به‌شداریكردنى له دیدارى پرسى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت وتارێكى پێشكه‌شكرد و وتى: “به‌درێژایی مێژوو كێشه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست خراونه‌ته ئه‌ستۆى كورد و به‌سه‌ر كورددا هێنراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش چاره‌نووسێكى تاریكى بۆ هه‌رێمى كوردستان دروستكردووه”.
وتیشى: “وڵاتى ئێران هیچ بیانویه‌كى نیه بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان چونكه من خۆم سه‌ردانى ناوچه‌كانى تۆپباران و مووشه‌كبارانم كردووه و ده‌زانم كه ئه‌و هێزانه‌ى له رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه هاتوون هیچ زیانێكیان نیه و چه‌كدار نین و چه‌ندین ساڵه چه‌كیان به‌كارنه‌هێناوه”.
به وته‌ى لێڤى، “هه‌رێمى كوردستان خه‌زێنه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و دیموكراسیه و تێیدا ئاین و پێكهاته جیاوازه‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین و جیهان به چاوێكى جوان سه‌یرى ده‌كات”.
ئه‌و نووسه‌ره فه‌ڕه‌نسیه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێویسته ئه‌وه بیرى ئه‌وروپا بهێنێته‌وه كه ئه‌وان ده‌توانن له‌بوارى وزه‌دا ببنه فریادڕه‌سى ئه‌وروپا و تاكه فریادڕه‌س بن”.
لێڤى ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “هه‌رێمى كوردستان سیمبولێكى نه‌رم و جوانى سیاسیه كه له ناوچه‌یه‌كى پڕ قه‌یراندا هه‌ڵكه‌وتووه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


