سبەی یەكشەممە پەرلەمانی كوردستان دەنگ دەدات لەسەردرێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان

پەرلەمانی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەی یەكشەممە پەرلەمانی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی تایبەت ئەنجام بدات و بەشێكی كارنامەی كۆبوونەوەكە، بریتی دەبێت لە دەنگدان بۆ پڕۆژەیاسای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و دواتر درێژەدان بە خوێندنەوەی پرۆژەیاسای پەروەردە و فێركردن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNسبەی یەكشەممە پەرلەمانی كوردستان لەكاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆ كۆدەبێتەوەو لە بەرنامەی دانیشتنەكەدا دەنگدان بۆ پێشنیازە یاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، هاوكات بەشیكی دیكەی كۆبوونەوەكەی پەرلەمان بەردەوامبوونە لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
لە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردوو پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ پێشنیازە یاسای درێژكردنەوەی خولی پێنجەم كرد،ئەوەش بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنە سیاییەكان بۆ هەڵبژاردن، ناچار بوون پەنا بۆ بژاردەی درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمان ببەن.
هەر دوێنیش پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەی ڕاگەیاند كەدریژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ئەركێكی نشتیمانییە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



