بزوتنەوەی گۆڕان: بۆ خۆڕێکخستنەوە و خۆنوێکردنەوەی گۆڕان کۆنفرانسی نیشتمانی دەبەستین

لۆگۆى بزوتنهوهى گۆڕان
SNN-
جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران، رایگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندییەکانی خەڵک و جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی گرنگ تەمەنی پەرلەمانی کوردستانمان درێژکردەوە.
جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەى گۆڕان ئەمڕۆ شەممە ٨ی تشرینی یەکەم کۆبووەوە، لەبارەی کۆبوونەوەکەش راگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و دەڵێت:”لیژنەی باڵای کۆنفرانسی نیشتیمانی کۆتا ئامادەکارییەکانی کۆنفرانسی خستەڕوو، لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاردرا لە نزیکترین کاتدا دوەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی ببەسترێت”.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، پرسی ئاشتەوایی و خۆڕێكخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان گفتوگۆی بەرهەمهێنی لەسەرکرا، لەو چوارچێوەیەدا بڕیاردرا هەنگاوە کردارییەکانی ئاشتەوایی و سەقامگیری ڕێکخراوەیی دەست پێ بکات؛ وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکانی کۆنفرانس و خۆڕێکخستنەوە و خۆنوێکردنەوەی گۆڕان.
سەبارەت بە بڕیاری درێژکردنەوەی پەرلەمان لە لایەن گۆڕانەوە بزوتنەوەکە دەڵێت:” لە لایەک بۆ دروستنەبوونی بۆشایی یاسایی و دەستوریی لە هەرێم، لەلایەکی دیکەش لەپێناو بەرژەوەندییەکانی خەڵک و جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی گرنگ لەوانە جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت و ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، لەگەڵ تەواوکردنی پڕۆژەکانی ڕێگەوبان و چەند پڕۆژە یاساییەکی گرنگ لەوانە خانەنشینی هێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ؛ یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان فراکسیۆنە پێکهێنەرەکانی حکومەت واژۆکرا وبڕیارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان درا.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



