
بزوتنەوەی گۆڕان
snn-
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئێستا فراکسیۆنەکەیان تەنها لە 8 ئەندام پەرلەمان پێکهاتووە کە گوزارشت لە تێڕوانینی گۆڕان دەکەن.
لە کاتی درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بەڵێن ئیسماعیل ڕایگەیاند، لەهەندێ لە میدیاکان باس لەوەکراوە گوایە لێکترازان لەنێو فراکسیۆنی گۆڕان دروست بووە لەسەر چەند یاسایەک لەپەڕلەمان، بەڵام ئێمە دووپاتیدەکەینەوە فڕاکسیۆنەکەمان تەنیا لە8 ئەندام پێکهاتووە، کە گوزارشت لە تێڕوانینی گۆڕان دەکات.
وتیشی:”هەموومان بەشداریمان کردووە لەسەرجەم یاساکان تەنها یەک ئەندام بەشدارینەکردوە لە درێژکردنەوەی تەمەنی پەڕلەمان، ئەویش لەچەند ڕۆژی داهاتوودا هەڵوێستی خۆی ڕادەگەیەنێت”.
ئەوە لە کاتێکدایە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بزوتنەوەی گۆڕان 12 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان هەریەکە لە (عەلی حەمە ساڵح، دابان محەمەد، شایان عەسکەری و شیرین ئەمین) ئێستا لە فراکسیۆنەکە نەماون.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش



