“قه‌ندیل هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى عێراق بۆیه ئه‌ندامه‌كانیان له‌ناوده‌به‌ین”

عه‌لى ڕه‌زا گونه‌یی، باڵیۆزى توركیا له عێراق | فۆتۆ: K24
SNN
باڵیۆزى توركیا له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتى كرێكارانى كوردستان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى خاكى عێراق بۆیه ده‌مانه‌وێت له‌ناویان به‌رین، ده‌شڵێت: “په‌كه‌كه هه‌میشه ئامانجى ئێمه‌یه”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ى تشرینى یه‌كه‌م، عه‌لى ڕه‌زا گونه‌یی، باڵیۆزى توركیا له عێراق له‌میانى كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانى كردنه‌وه‌ى كۆمپانیاى ته‌یكه‌وه‌ى بۆ پێدانى ڤیزاى توركیا باسى هۆكارى هێرشه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان كرد و رایگه‌یاند، “پارتى كرێكارانى كوردستان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى خاكى عێراق بۆیه ئێمه ئه‌ندامه‌كانیان به ئامانج ده‌گرین”.
باڵیۆزى توركیا له عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئێمه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێز له سه‌روه‌رى خاكى عێراق ده‌گرین و پاراستنى سه‌روه‌رى خاكى عێراق به ئه‌ركى خۆمان ده‌زانین”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا عه‌لى ڕه‌زا گونه‌یی وتیشى: “په‌كه‌كه هه‌میشه ئامانجى ئێمه‌یه و به ئامانجیان ده‌گرین”.
به وته‌ى باڵیۆزى توركیا له عێراق، “سه‌قامگیرى عێراق بۆ توركیا زۆر گرنگه به ئه‌ندازه‌ى سه‌قامگیرى خودى توركیا خۆى”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



