سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە: سەرۆكی یەکێتی ڕێچكەشكێنی كۆبوونەوەبوو لەگەڵ گەنجان و خوێندكاران

0
557

SNN-عەلی حەمەسەعید

سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات (بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان تاكە سەركردەبوو كە ئەو ڕێچكەیەی شكاندا ڕاستەوخۆ لەگەڵ گەنجان و خوێندكاراندا كۆببێتەوە و گوێ‌ لە داواكارییەكانیان بگرێت و دواتر بەرپرسانی دیكەش  هەمان ئەو ڕێچكەیان گرتەبەر، جەختیش دەكاتەوە ئەگەر هاوكارییەكانی سەرۆك (بافڵ) نەبووایە ساڵی ڕابردوو پرۆسەی خوێندن پەكی دەكەوت.

د.مەهاباد كامیل، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ساڵی ڕابردوو ئێستاشی لەگەڵدا بێت ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی هەنگاوێكی گەورەی نا بەوەی كە توانی لە نزیكەوە لەگەڵ گەنجان و خوێندكاراندا كۆببێتەوە بە ڕاشكاوانە گفتوگۆ بكەن و گوێ‌ لە داواكارییەكان بگرن، هەر ئەوەش وایكرد خوێندكاران هیوایەكی زۆریان بە سەرۆك (بافڵ) دروستكرد و دواجار بووەهۆی شكاندنی ئەو ڕێچكەیەی كە پێشتر بەرپرسان ئامادەنەبوون لەگەڵ گەنجان و خوێندكاران كۆببنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، جێگای شانازییە بۆ سەۆكی یەکێتی كە لە ئێستادا بەشێك لە سەركردە و بەرپرسانی دیكە هەمان ئەو ڕێچكەیەی ئەو گرتبوویە بەر بەرامبەر بە گەنجان گرتوویانەتە بەر لەگەڵ گەنجان كۆدەبنەوە،بەڵام ئەوەی گرنگ بوو لەكۆبوونەوەكانی سەرۆك بافڵ لەگەڵ گەنجان و خوێندكاران ئەوبەڵێنانەی بە ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە دەدران بەزیادەوە جێبەجێدەكران.

سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ساڵی ڕابردوو هاوكاری و بەدەمەوەهاتنەكانی سەرۆكی یەکێتی نەبووایە ئەوا پرۆسەی خوێندن بەجۆرێك لە جۆرەكان پەكی دەكەوت، چونكە ئەوەی ساڵی ڕابردوو بۆ خوێندكاران كرا بەشی چەند ساڵی داهاتووشمان دەكات لە دابینكردنی پێداویستی بەشەناوخۆییەكان و ئامێرە كارەباییەكان كە ئەركی حكومەت بوو بەوكارە هەڵبستێت، بەڵام وەك هەستكردن بە بەرپرسیارێتی بۆخۆی هەستا بە گرتنە ئەستۆی ئەو ئەركە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this