
وەزارەتی دارایی
SNN-
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بۆ لەمەودوا نووسراوى کاغەز بۆ خەرجى وەزارەتەکان نەمێنێت و بکرێتە ئەلیکترۆنی.
لە نووسراوێکدا کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و ئاڕاستەی گشت وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی نەبەسترا و بە وەزارەت کراوە داواکراوە کە لەمەودوا نووسراوى کاغەز بۆ خەرجى وەزارەتەکان نامێنێت و دەکرێتە ئەلیکترۆنی.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، کە داواکاری خەرجی تەنها بە شێوەی ئەلیکترۆنی لەسەر سیستەمی (KFMS) پێشکەشی وەزارەتی دارایی و ئابوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری وئابوری دەکرێت و پێویست ناکات هیچ کاغەزێک لەلایەن دیوانی وەزارەتەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری وەزارەتی دارایی بنێردرێت.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم گشتاندنە لە رۆژی دەرچوونییەوە واتا 12ی تشرینی یەکەمی 2022 جێبەجێ دەکرێت.

More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش



