
SNN-عیماد جەباری
لەکەرکوک چوار تووشبوو دوای چاکبوونەوەیان نەخۆشخانەیان جێهێشت و لەئێستادا تەنها 7 تووشبوو لەنەخۆشخانە ماونەتەوە.
دکتۆر زیاد خەڵەف بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکوک بەsnnی راگەیاند: دوای گەڕانەوەی پشکنینەکان دەرکەوت چوار تووشبوو چاکبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان بەجێهێشت.
وتیشی، “لەئێستادا 7 تووشبوو لەنەخۆشخانە ماونەتەوەو 63 تووشبوویش تاوەکو ئێستا چاکبوونەتەوە، لەسەرەتاشەوە دوو تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوبەری تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو کە 8 هاووڵاتی لەکەرەنتینەدا ماون ئەوانیش لەدەرەوەی وڵاتەوە هاتونەتەوە.
Tagsکەرکوک
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



