مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبای هاتنی جەژنی رەمەزان دەکات

SNN
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 23 ئایار، پیرۆزبای جەژنی ڕەمەزان لە سەرجە، موسوڵمانانی کوردستان و عێراق جیهان دەکات.
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی تەواوی موسوڵمانانی جیهان و عێراق و بەتایبەت کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەهەرچوارپارچەی کوردستان دەکەین، بە تایبەت خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و هێزی پێشمەرگە و کارمەندانی تەندروستی و سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ، کە لەم بۆنە پیرۆزەدا و هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەگیانی هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی و لەخۆبوردنەوە ئەرکی پاراستنی ئارامی و ئۆقرەیی هەرێمی کوردستان و گیان و تەندروستی خەڵک و ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیان لەئەستۆدایە و بێ ماندووبوون لەوپێناوەدا شەونخوونی دەکەن، مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) بەڕێزەوە لەماندوونیان دەڕوانێت.
وەک چۆن جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لەڕووی کۆمەڵایەتی و ئاینییەوە هەڵگری پەیامی ئاشتەوایی و لێبووردەییە بۆ گشت موسوڵمانان و مرۆڤایەتی بەگشتی، ئومێد دەکەین بەهەمان شێوە ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە هەوێنی قوڵبووەی لێبوردەیی و ئاشتی کۆمەڵایەتی و پتەوکردنی ڕیزەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، بەئامانجی هەوڵدانی زیاتر بۆ چارەسەری کێشە و گرفتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی، بەتایبەتی چارەسەری ئەو کێشە و گرفتە داراییانەی رووبەڕووی هەرێمی کوردستان بوونەتەوە و خەڵکی کوردستان و مووچەخۆران تیاندا زەرەرمەندی یەکەمن و ئەم بارودۆخە زیاتر درێژەنەکێشێت و خۆشگوزەرانی و ئارامی بۆ خەڵکی کوردستان دەستەبەربکرێ.
دووبارە جەژن لەتەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پیرۆزدەکەین هیوای کامەرانی و ئاسودەیی بۆ هەمووان دەخوازین .
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


