
پەرلەمانی-کوردستان
SNN
دەربارەی پەیامەكەی دوێنێ شەوی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەر سێ ئەندام پەرلەمان (سیروان بابان، دیاری ئەنوەرمەم، بورهان قانع) راگەیەندراوێک بۆ رایگشتیی كوردستان بڵاودەكەینەوە کە پێک دێت لە سێ خاڵ.
1- سەبارەت بەوەی حكومەتی هەرێم 27 ملیار دۆلار قەرزارە، دەپرسین: ئەم قەرزانە چۆن و بۆچی كراون؟ لەكێ كراون؟ بۆچی بەبێ رەزامەندیی پەرلەمان كراون؟ كامەیە “نیعمەت”ی سیاسەتی نەوتیی هەرێمی كوردستان؟ دوو ساڵە حكومەت دەڵێت: قەرز دەدەینەوە، ئایا تائێستا چەندە قەرزی داوەتەوە و بەكێی داوە؟
2- نابێت لە پڕۆسەیەكدا بەناوی
“چاكسازیی”، دەست ببرێت بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، بەڵكو چاكسازیی راستەقینە، دەبێت لە سەرچاوەكانی داهات و شەفافییەتی نەوت و گرێبەستەكانی نەوت و سەرجەمی سامانە سروشتییەكان دا بێت و دەسەڵاتی كۆمپانیاكانی حزب لەم بوارانەدا نەهێڵرێن.
3- داوا لە سەرجەمی پەرلەمانتارانی كوردستان دەكەین، هاوكار و پشتیوانمان بن بۆ ئەوەی دوای پشوەكانی جەژن، بەرپرسانی باڵای حكومەت بانگێشتی پەرلەمان بكەین و “كۆكار”ێكی پەرلەمانیی لە سەرجەمی فراكسیۆنە پەرلەمانییەكان پێكبهێنرێت و ئامانج لێی بەدواداچونی ئەو 27 ملیار دۆلارە بێت، كە گوایا قەرزە و كەوتوەتە سەر حكومەتی هەرێم، سەرەڕای دیاریكردنی ئاڕاستە ستراتیژییەكانی چاكسازیی راستەقینە لە هەرێمی كوردستان و دەركردنی یاسایەك بۆ چاكسازیی لە سێكتەرەكانی نەوت و داهاتەكانی ناوخۆدا.
پەرلەمانتارانی سەربەخۆ
سیروان بابان
دیاری ئەنوەر
مەم بورهان قانع
23ی ئایار، 2020
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



