فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبارانی دزینی پارەکانی بانکی رافیده‌ین درا

پارەی عێراقی
SNN
دوای ئه‌وه‌ی بانكی رافیده‌ین دزینی سێ ترلیۆن و 700 ملیار دیناری له هه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج پشتڕاست كرده‌وه، دادگای کەرخ لە بەغدا فه‌رمانی ده‌ستگیریكردنی بۆ تۆمه‌تبارانی ئه‌و كه‌یسه ده‌ركرد.
پاش ئه‌وه‌ی لە 21ی ئابی 2022، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ، کە تایبەتە بە پرسەکانی دەستپاکی، له تۆڕێكی سه‌ر بە کەسانی خاوه‌ن هه‌ژموون ئاگادار كرایه‌وه، كه به نایاسایی دەستکاریی هه‌ژماری بانكیی گومرگ و باج ده‌كه‌ن، بڕیاری راگرتنی خه‌رجكردنی پاره‌ی له‌و هه‌ژمارانه ده‌ركرد و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و دۆسییه ده‌ستیپێكرد.
دوێنێ 16/10/2022، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له‌دۆسیه‌كه كراوه و ئێستا له‌به‌رده‌م ده‌زگای دادوه‌رییه بۆ بڕیاریدان.
لەلایەکی دیکە مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایگه‌یاند، به پشتبه‌ستن به داتا و زانیاری، به‌ر له چه‌ند مانگێك، به‌ڵگه‌كانمان له‌باره‌ی دزینی ئه‌و گوژمه پاره‌یه له بانكی رافیده‌ین، راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كردووه و به‌ڵگه‌كان به‌شی ئه‌وه ده‌كه‌ن تۆمه‌تبارانی پێ بناسرێنه‌وه.
كازمی جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و پاره‌یه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نه‌دزراوه و دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاربووه، له‌ڕێگه‌ی رێكاره‌كانییانه‌وه توانیویانه رێگری له دزینی پاره‌ی زیاتر بكه‌ن.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3 hours لهمهوپێش -
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3 hours لهمهوپێش -
3 hours لهمهوپێش



