ئەمڕۆ د.لەتيف بە فەرمی وەک سەرۆککۆماری عێراق دەستبەکار دەبێت

SNN
ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لە نێوان د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری نوێی عێراق و د. بەرھەم ساڵح سەرۆککۆماری پێشوو دەکرێت.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا کە کاتژمێر١١ی پێش نیوەڕۆ دەستپێدەکات، د.لەتیف رەشید بە رەسمی لە کۆشکی سەلامەوە لە بەغداد ئەرکەکانی پێدەسپێردرێت و ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لەگەڵ . بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشوو دەکرێت.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، “د.لەتیف رەشید” بە زۆرینەی دەنگ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بە سەرۆککۆماری نوێی عێراق ھەڵبژێردرا، دواتر لەبەردەم ئەنجومەنەکە وەک سەرۆککۆمار سوێندی یاسایی خوارد و دواتر محەمەد شیاع سودانی راسپارد بۆ ئەوەی کابینەی نوێی حکومەتی نوێی عێراق پێکبھێنێت.
سيستمی کۆماری لە عێراق لە 1958 لەدوای شۆڕشی 14 تەموز دامەزرا، لە ساڵی 2006 بۆيەکەمجار کوردێک وەک سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا کە ئەويش جەلال تاڵەبانی بوو کە تا ساڵی 2014 لەو پۆستەدابوو، لەدوای ئەويش د.فوئاد مەعسوم و د.بەرهەم ئەو پۆستەيان وەرگرت، لە ئێستاشدا د.لەتيف ئەحمەد کليلی کۆشکی کۆماری لەلايە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



