سهرۆك بافڵ سهرپهرشتى كۆبوونهوهى مهكتهبى سیاسى كرد له بهغدا

كۆبوونهوهى مهكتهبى سیاسى یهكێتى له بهغدا | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تشرینی یەکەم، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی سیاسیی عێراق و شایستە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان کرا، دوابەدوای دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەڵبژاردنی ھەڤاڵ د.لەتیف رەشید وەک سەرۆککۆماری عێراق کە یەکێکە لە تێکۆشەرە سەرەتاییەکانی دامەزراندنی یەکێتی.
سەرۆک بافڵ وێڕای ئاماژەدان بە سەرکەوتنی یەکێتی لەم وێستگە گرنگەدا، جەختی لە جێبەجێکردنی خواست و مافە دەستووری و یاساییەکانی تری گەلەکەمان و یەکێتی کردەوە لە حکومەتی نوێی عێراق بەسەرۆکایەتی دەوڵەتمەداری راسپێردراو، محەمەد شیاع سودانی. کۆبوونەوەکە جەختیشی کردەوە کە پێویستە حکومەتێکی خزمەتگوزار، کارا و بەھێزبێت و پارێزگاری لە مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان بکات.
بەشێکی تری کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لە بەغدا تایبەت بوو بە پێویستی پتەوکردنی ئامادەیی سیاسی و رێکخراوەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا وەک سەنگەری پێشەوەی خەباتی دیموکراتی و نیشتمانیی گەلەکەمان، لەوبارەیەشەوە بڕیاری پێویست پەسەندکرا.
شایانی باسە لە دوای ماڵئاوایی سەرۆک مام جەلالەوە، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتییە لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


