27ى تشرینى یهكهم فێستیڤاڵی هەنارى ههڵهبجه بهڕێوهدهچێت

هەناری هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە ئەمساڵیش بۆجاری هەشتەم لە 27ی ئەم مانگە فێستیڤاڵی هەنار بۆ بەرهەمە خۆماڵییەكان لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەبچێت و ماوەی سێ رۆژ بەردەوامدەبێت.
ئەرسەلان عابید، سەرۆكی تۆڕی رێكخراوەكانی هەڵەبجە به SNNی راگەیاند، “بۆ ئەمساڵیش خۆمان یەكلاكردووەتەوە كە هەشتەمین فێستیڤاڵی هەنار لە شاری هەڵەبجە ئەنجامبدەین، بۆ ئەو مەبەستەش رۆژی 27ى تشرینى یهكهممان دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی فێستیڤاڵەكە كە بۆماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و لە پاركی گشتی شاری یاری هەڵەبجە فێستیڤاڵەكە ئەنجامدەدەین، چەند رۆژێكیشە دەستكراوە بە تۆماركردنی ناوی ئەو جوتیار و باخ و خاوەنپیشانەی كە خوازیارن لەو فێستیڤاڵەدا بەشداری بكەن”.
سەرۆكی تۆڕی رێكخراوەكانی هەڵەبجە لهبارهى پێگهیشتنى بهرههمى ههنارى ههڵهبجه ئهوهشى خستهڕوو، “لەئێستادا تاڕادەیەك بەرهەمی هەنار پێگەیشتووە، بەڵام تا وادەی ئەنجامدانی فێستیڤاڵەكە بەرهەمی هەنار بەتەواوی پێدەگات و هیواداریشن كە تا ئەوكاتە بارانێكیش لە هەناری ئەمساڵ بدات و تاموچێژی راستەقینەی هەناری هەڵهبجە بدەین بە ئامادەبووانی فێستیڤاڵەكە و تا ئەوكاتەش كەشوهەوار زیاتر فێنك ببێت”.
ئەرسەلان عابید وتیشى: “بۆ ئەمساڵ بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ بەڕێوە چوونی ڤیستیڤاڵەكە لەئەستۆ دەگرین”.
سەرۆكی تۆڕی رێكخراوەكانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، “راستە ئەمساڵ بەگشتی بەرهەمی ناوخۆیی كەمیكردووە بەتایبەت هەنار، بەلام ئەمە ناكاتە ئەوەی ئێمە ئەمساڵ فێستیڤاڵەكە ئەنجام نەدەین، بەڵكوو بەو بڕەكەمە هەنارەی كە ئەمساڵ هەیە لەگەڵ چەندین بەرهەمی دیكەی ناوخۆیی فێستیڤاڵەكە بەڕێوەدەبەین”.
لە ساڵی ڕابردوودا و دوای كۆتایی هاتنی حەوتەم فێستیڤاڵی هەنار لەماوەی سێ رۆژی فێستیڤاڵەكەدا بە بڕی زیاتر لە 600 ملیۆن دینار كڕین و فرۆشتن ئەنجامدراو و هاوكات زیاتر لە 200 هەزار گەشتیاریش سەردانی فێستیڤاڵەكەیان كرد.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


