“سووربوون لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەو وادەیەی كرا، دەستكەوتەكانی گەلی كوردی لەباربرد”

باڵانبۆ محەمەد
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات سووربوونی مەسعود بارزانی سەرۆكی ئەو كاتەی هەرێم بۆ ئەنجادانی ڕیفراندۆم وهاوكات گوێنەگرتن لە داواكاری نوخۆیی و دەرەكی بۆ دواخستنی ئەوڕیفراندۆمە وایكرد كە دەستكەوتە گرنگەكانی گەلی كورد لەبار ببرێن و جارێكی دیكە نەتواندرێت كارتی ڕیفراندۆم بەكار بهێنینەوە.
باڵامبۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: سووربوونی مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێم لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەو وادەیەی دیاریكردبوو بووە هۆی لەبار بردنی دەستكەوتە گرنگەكانی گەلی كورد و لەسەروو هەمووشیانەوە لەدەستدانی كەركوك و زۆرینەی ئەو شاروناوچە جێناكۆكانەی كە بەخوینی پێشمەرگە ڕزگاركرابوون سەرجەمیان ڕادەستی عێراق كرانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەوكاتەدا هەموو دۆستەكانمان لەناوخۆ ودەرەوە ئەوەیان بە مەسعود بارزانی ڕاگەیاندبوو كە ئەنجامدانی ریفراندۆم لەم كاتەدا لە سودی كوردنابێت و لە زیانی ئێمە دەشكێتەوە بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان و خودی مەسعود بارزانی ئەوەیان بەلاوە گرنگ نەبوو بەڵكوو ئەوەی بەلایانەوە گرنگ بووئەوەبوو نابێت یەكێتی لە كەركوك باڵادەستبێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی لە 16ی ئۆكتۆبەر روویدا هاوشێوەی 31 ی ئاب بوو كاتێك دەبابەی عێراقییان هێنایە هەولێر، بەهەمان شێوەش كەدەیانزانی لە كەركوك هیچ دەسەڵاتێكیان نییە بۆیە سوربوون لەسەر ئەوەی ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت و دواتر ئەوە ببێتە بیانوو بۆ ئەوەی كەركوك و ناوچەكانی دیكە لەدەستی كورد و یەكێتی دەربهێندرێت، هەر ئەوەش وایكرد كە جارێكی دیكە نەتواندرێت سود لە كارتی ڕیفراندۆم وەربگیریت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



