بافڵ جەلال تاڵەبانی: نابێت بەرژەوەندییەکانی خەڵک و پرسە نیشتمانییەکان تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان بکرێت

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عیراق و جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق لە ماڵی مام لە بەغدا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی وڵات، پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عیراقی تێکەوتووە تاوتوێکران.
کۆبوونەوەکە جەختی لە گفتوگۆی نیشتمانی نێوان لایەنەکان کردەوە بۆ تەواوکردنی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان و دروستکردنی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار کە وەڵامدەرەوەی خواستی هەمووان بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی و پارێزەری مافی هەموو گەلانی عیراق بێت.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەرسێ لایەن پەرۆشی خۆیان بۆ بەهێزکردنی پایەکانی دەوڵەتداری، چەسپاندنی دەسەڵاتی دادوەری و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و رێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی دەربڕی. داواشکرا دامەزراوە دەستوورییەکان دوور لە جیاکاری خزمەتی هەموولایەک بکەن و کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە و رایگەیاند، نابێت جارێکیتر بەرژەوەندییەکانی خەڵک و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان بکرێت. پێویستە رێچکەی سەرۆک مام جەلال بگرینەبەر و گفتوگۆ و دیالۆگ بکرێنە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


