نوێترین زانیاری لەبارەی تۆماركردنی ناوی حاجیان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج

مەراسیمی حەج
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتیی حەج وعومرەی هەرێم ئاشكرایكرد كە ساڵی ڕابردوو دوو هەزار و 120 كەس فەریزەی حەجیان ئەنجامداوە لە كاتێكدا دەبوو چوار هەزار و350 كەس فەریزەی حەجیان ئەنجامبدایە، بەلام بەهۆی ڕێكارەكانی وڵاتی سعودییە ئەو ئەو كەسانەی ناویان دەرچووبوو نەیانتوانی ئەو سەفەرە بكەن، بۆیە ئەمساڵ زیاد لە دوو هەزار و 200 كەس ماون كە پێشتر ناویان دەرچووە ئەگەر لەو ژمارەیە زیاترمان بەركەوت ئەوا دەستدەكەین بە تۆماركردنی ناوی بۆئەمساڵی نوێی حەج.
شێخ نیاز ڕاغب، بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ساڵانە لەكاتی وەرزی حەجدا لەلایەن وڵاتی سعودییەوە پشكی هەر وڵاتێك دیاری دەكرێت چەند حاجییان بەردەكەوێت، ئێمە بۆ ساڵی ڕابردوو لە كۆی چوار هەزار و 300 كەس كە پێشتر ناویان دەرچووبوو بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تەنها دووهەزار و 120 كەسمان توانیان فەریزەی حەج ئەنجام بدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆی ئەو چوار هەزار و 300 كەسەی كە پێشتر ناویان تۆماركردووە لە ئێستادا زیاد لە دوو هەزار 200 كەس ماون بۆ ئەوەی سەفری حەج بكەن و ناویان پێشتر دەرچووە هاوكات زیاد لە دووهزار ناوی یەدەگیش ماون كە ناویان دەرچووە بۆ ئەنجامدانی فەیزەی حەج، بۆیە ئەگەر بۆ ئەمساڵ وڵاتی سعودییە لەو ژمارەیە پشكی زیاتری بۆ هەرێم دیاریكرد ئەوا دەستدەكەین بۆ تۆماركردنی ناوی نوێ بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج.
بەڕێوەبەری گشتی حەج وعومرەی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، پشكی حاجیانی هەرێم لەگەڵ پشكی حاجیانی عێراق دیاری دەكرێت، بۆیە ئەگەر پشكی عێراق وهەرێم هاوشێوەی سانی ڕابردوو ئاسایی كرایەوە وژمارەكە زیادكرا ئەوا دەرگای ناوتۆماركردن دەكەینەوە بۆ ئەوەی ئەو هاووڵاتیانەی ئارەزوودەكەن فەریزەی حەج ئەنجام بدەن ناوی خۆیان تۆمار بكەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


