لەسەر داوای ئێران لەمڕۆوە ڤیزا لە نێوان هەرێم و ئێران هەڵدەگیرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاشكرایكرد كە لە ئەمڕۆوە و لەسەر داوای لایەنی ئێرانی هاتووچۆی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بۆ ئێران بە بێ ڤیزا كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام بەمەرجێك ئەو كەسەی سەردانی ئێران دەكات كارتی پلاستیكی وەگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنای پێبێت.
مەریوان كەریم، لێپرسراوی ڕاگەیاند و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: لەلایەن بەرپرسانی ئێرانییەوە ئاگادار كراینەوە كە لە ئەمڕۆ 18/10/2022 لایەنی ئێرانی وەرگرتنی ڤیزای لەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عێراق هەڵدەگرێت، بەجۆرێك سەرجەم گەشتیاران و شۆفێران دەتوانن بەبێ فیزە گەشت بكەن بۆ وڵاتی ئێران لە مەزی نێودەوڵەتی باشماخەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەنها مەرجی ئێران بۆ سەردانی هاووڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران بەبێ ڤیزا بریتییە لەوەی كە ئەوكەسانەی سەردانی ئێران دەكەن كارتی پلاستیكی وەرگرتنی هەردوو ژەمە ڤاكسینی كورۆنا یان پشكنینی بێت كە لە نەخۆشخانەیەكی باوەڕپێكراو ئەنجامی دابێت چونكە بەبێ كارتی ڤاكسین و پشكنین ناتوانێت گەشت بكات.
ئەو بەرپرسەی مەرزی نێودەولەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ دروستبوونی خۆپیشاندانەكان لە ئێران هاتووچۆی هاووڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران بەردەوامی هەبووە بەتایبەت ئەوكەسانەی بەمەبەستی سەردانیكردنی نەخۆشخانە و بینینی پزیشك سەردانی ئێرانیان كردووە و هاوكات هەندێك كەسیش خزم وكەسی نزیكشیان لە ئێرانە سەردانیانكردوون تاڕادەیەكیش كەسانێكیش بۆگەشتكردن سەردانی ئێرانیانكردووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


