“به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستێوه‌ردانمان له خۆپیشاندانه‌كانى ئێران‌دا نه‌كردووه”

ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا | فۆتۆ: Reuters
SNN
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ى ده‌ستێوه‌ردانى له كاروبارى ناوخۆیی ئێران‌دا كردبێت و ده‌شڵێت: “پۆلیسى ره‌وشتى ئێرانمان سزاداوه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18 تشرينى يه‌كه‌م، ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌میان گفتۆگۆیهكى كراوه‌دا كه له‌گه‌ڵ كۆندا لیزا رایس، وه‌زیرى پێشووترى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئه‌نجامیدا باسى چه‌ند بابه‌تێكى په‌یوه‌ندیدار به گرژیی و خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌م دووايیهى ئێران و شه‌ڕى رووسیا و ئۆكرانیاى كرد.
له به‌شى یه‌كه‌مى قسه‌كانیدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا باسى دۆخى ئێرانى كرد و وتى: “ئێمه وه‌ك ئه‌مریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستتێوه‌ردانمان نه‌كردووه له كاروبارى ئێران و ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئێمه ئه‌رك بووه بریتیيه له سزادانى پۆلیسى ره‌وشى ئێران كه كردوومانه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا باسى له شه‌ڕى ئۆكرانیا و رووسیاى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “پۆتین كه‌سێكى فراوانخوازه و ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى خۆى له‌سه‌ر ته‌واوى جیهان بسه‌پێنێت”.
به وته‌ى ئه‌نتۆنى بلینكن، “هێشتاش رووسیا و ئه‌مریكا ده‌توانن هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن بۆ گۆڕینى دۆخه‌كه به‌ره‌و باشتر، به‌ڵام سه‌رۆكى رووسیا ئاماده نییه هاوكار بێت”.
باسكردن له دۆخى تایوان به‌شێكى تر بوو له بابه‌تى قسه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و روونیكرده‌وه، “وڵاته‌كه‌ى سیاسه‌تێكى روونى هه‌یه به‌رامبه‌ر تایوان و ئه‌گه‌ر چین ئه‌و سیاسه‌ته‌ى پێ قبوڵنهكرێت ئه‌وه كێشه‌ى خۆیه‌تى كه كێشه‌ى ناوخۆیی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


