“ده‌بێت 10 ساڵى تر حكومه‌ت هه‌موو بودجه‌كه‌ى بدات به‌ خه‌رجى نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه‌”

0
402

SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت 10 ساڵى تر حكومه‌ت هه‌موو بودجه‌كه‌ى بدات به‌ خه‌رجى نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه‌، ده‌شڵێت: “ھیچ سەنتەرێکی دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە بوونی نییە لە ھەرێمی کوردستان”.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18ى تشرینى یه‌كه‌م، د.یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا رايگەیاند، “ئەگەر حکومەت پلانێکی تۆکمەی بۆ رووبەروبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە نەبێت، ئەوا لە 10 ساڵی داھاتوودا، دەبێت تەواوی بودجەکەی بۆ شێرپەنجە تەرخانبکات”.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا باسى نه‌بوونى سه‌نته‌رى دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “15 ساڵە نەخۆشخانەی ھیوا ھەیە، بەڵام ھیچ سەنتەرێکی دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە بوونی نییە لە ھەرێمی کوردستان”.

د.یاد نەقشبەندی پێیوایه‌، “جیاوازى ده‌كرێت له‌ بابه‌تى خه‌رجكردنى چه‌كى پاره‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌یى و ده‌ڵێت: “جیاکاری دەکرێت لە خەرجکردنی چەکی نەخۆشخانەی ھیوا لە بانکی باخان، لەکاتێکدا بودجەی گەورە بۆ نەخۆشخانەکانی ھەولێر و دھۆک خەرجدەکرێت، بەڵام ھیچ چەکێکی بانکی نەخۆشخانەی ھیوا لە ھەولێر و دھۆک خەرجناکرێت”.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this