
SNN- عەلی حەمە سەعید
شەوی رابردوو دەنگی تەقینەوەیەکی بەھێز لە ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە بیسترا، دوای بەدواداچوون لێکۆڵینەوەش دەرکەوت کە مووشەک بووە کەوتووەتە خوارەوە.
فەرەیدون محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ بە (SNN)-ی راگەیاند:” دوای گەڕان و پشکنینی ھێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی شارەزور دەرکەوتووە ئەو دەنگە بەهێزە مووشەک بووە لە نێوان ھەردوو گوندی رۆستەم بەگ و دێکۆن کەوتووەتە خوارەوە”.
تا ئێستا نازانرێت مووشەکەکە لە کوێوە و ئاڕاستە کراوە، بەڵام بە زەویدا رۆچووە و دیار نییە کە تەقیوەتەوە یاخود نا، مووشەکەکە ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.
ڤیدیۆى ئهو دهنگه نامۆیهى له ناحیهى خورماڵ بیسترا
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



