كورد چه‌ند وه‌زاره‌تى به‌رده‌كه‌وێت كه كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى سودانیدا؟

محەمد شیاع سودانی
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، محه‌مه‌د شیاع سودانى پێش راسپاردنى چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه كردووه كه ده‌یه‌وێت له كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌یدا ببنه وه‌زیر، ده‌شڵێت: “به‌رنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى سودانى ئاماده‌یه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ى تشرینى یه‌كه‌م، محه‌مه‌د به‌له‌داوى، ئه‌ندامى كوتله‌ى سادیقون له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “محه‌مه‌د شیاع سودانى پێش ئه‌وه‌ى خۆى رابسپێردرێت بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى حكومه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستنیشانكردووه كه ده‌یه‌وێت ببنه وه‌زیر له كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌یدا و چاوپێكهوتنیشى له‌گه‌ڵ كردوون”.
پشكى كورد له‌نێو حكومه‌ته‌كه‌ى سوودانى كه به‌پێى شایشتهى هه‌ڵبژاردن به‌ر یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كه‌وێت بریتیه له 4 وه‌زاره‌ت.
له‌وباره‌یه‌وه ڤیاد ده‌خیل، وته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاى نزیك له حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، “پشكى كورد چوار وه‌زاره‌ته كه یه‌كێكیان سیادیه و به‌و پێیه‌ى سه‌رۆككۆمار بۆ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بوو ئه‌وه زۆرینه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ئێمه ده‌بێت كه سێ وه‌زاره‌ته و وه‌زاره‌تێكیش بۆ یه‌كێتى ده‌بێت”.
وتیشى: “پارتى وه‌زاره‌تى ده‌روه‌ى به‌رده‌كه‌وێت و دابه‌شكارى وه‌زاره‌ته‌كانى تریش هێشتا نه‌كراوه، به‌ڵام محه‌مه‌د شیاع سودانى وتویهتى: من خۆم كاندید بۆ وه‌زیرى كاره‌با، ته‌ندروستى و دارایی داده‌نێم و نایده‌مه هیچ كوتله‌یه‌ك”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه غه‌یاس سورچى، له یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “ئێمه له یه‌كێتى وه‌زاره‌تێكى سیادیمان به‌رده‌كه‌وێت كه له‌سه‌رى كۆكین و پۆسته‌كانى تریش كه پشكى ئێمه‌یه له باڵیۆز و به‌ڕێوه‌به‌ر له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌سه‌رى رێكده‌كه‌وین”.
هاوپه‌یمانى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ت دوێنێ سێشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند، “رۆژى شه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو محه‌مه‌د شیاع سودانى كابینه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ده‌هێنێته په‌رله‌مان بۆ سوێندخواردن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


