سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی: حکومەت دەیەوێت چەند بازرگانێکی بواری نەوت ده‌وڵه‌مه‌ندبکات

سەرکۆ گەڵاڵی ئەندامێكی لیژنەی دارایی و وزەو سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان
SNN-
بڕیاردەری لیژنەی سامانەسروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:”هۆکاری ئەوەی حکومەت دەڵێت هەر بەرمیلێک نەوتی سپی ماڵانم بە 284 هەزار دینار کڕیووە کە نزیکەی 45 هەزار دینار نرخی لە بازاڕ زیاترە، له دوو ئه‌گه‌ر زیاتر نییه یان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی چه‌ند بازگانێكی بواری نه‌وته، ئه‌و پێنج كۆمپانیایه‌ی كه حكومه‌ت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا كردوون ، یان ئه‌وه‌تا ئه‌و زانیاریه‌ی كه وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان داویه‌تی دووره له ڕاستییه‌وه و به‌كه‌متر له 248 هه‌زار دینار كڕدراوه”.
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە:”ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان به یه‌كێتی و پارتیشه‌وه له خه‌می هاوڵاتیاندا بن ده‌توانن به بڕیارێكی په‌رله‌مانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ناچاربكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌و پاره‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی كه له‌ژێر خاكی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌رده‌هێنرێت و ده‌فرۆشرێت به‌ده‌ره‌وه بڕێكی دابین بكرێت بۆ پاڵپشتیكردنی نه‌وتی سپی بۆ هاوڵاتیان بۆئه‌وه‌ی لانیكه‌م له وه‌رزی سه‌رما هاوڵاتیان سوودمه‌ند بن، به‌ڵێ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌توانێت به بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌وه چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كرا به‌ڕاسپارده به‌ڕاستی من لێره‌وه ده‌ڵێم هیچ شتێک ناگۆڕدرێت له بارودۆخه‌كه په‌رله‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه كه حكومه‌ت ئیجبار بكات به‌دابه‌زاندنی نرخی ئه‌و نه‌وته”.
وتیشی:”ئێستا دوكه‌ڵ و خراپی جاده و ڕێگه‌وبانه‌كان بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام نه‌وته‌كه‌ی بۆ حكومه‌تی عێراقی ده‌یپاڵێون ئه‌وانیش به نرخی (30 هه‌زار دینار) ده‌یده‌نه‌وه به هاووڵاتییانی خۆیان، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له پاڵاوگه‌كانی لاناس و قەیوان و كار ئه‌و نه‌وته دابین بكات بتوانێت مانگانه بڕێک له‌و نه‌وته خه‌زن بكات و له‌وه‌زری سه‌رما به‌نرخی (مدعوم) بدرێت به هاووڵاتییان، ئه‌م ڕێگایه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ره‌تیكرده‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی تێچووی زۆره و هه‌م له‌و نه‌وته خاوه بڕێكی كه‌م ده‌مێنێته‌وه بۆ نه‌وتی سپی ئه‌وانن ناتوانن ئه‌وه بكه‌ن”
“خۆی ئه‌مه كێشه‌یه”
سەرکۆ ئازاد وتیشی:”ئێستا ئێمه به‌دواداچوونمان كردووه له‌ناوه‌ندی پارێزگاكاندا به‌رمیلێک نه‌وت به 245 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت كه نه‌وته‌كه ده‌برێته به‌رده‌م ماڵی هاوڵاتیه‌كه به‌تانكه‌ر، به‌ڵام پرسیاره‌كه له‌وه‌دایه كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتویه‌تی ئێمه باج و رسومات و گومرگ لاده‌به‌ین له‌سه‌ر ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی ده‌یهێنن بۆئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی هه‌رزانتر بكه‌وێت ئیتر نازانین له‌بازاڕی ڕه‌شدا هۆكاری چییه كه باج و گومرگی زیاد و رسومات ده‌ده‌ن كرێشی ده‌چێته‌سه‌ر به 245-250 هه‌زار بێت!! به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به 284 هه‌زار بیكڕێت كه ئه‌مه به‌ڕاستی جگه له گه‌نده‌ڵیه‌كی گه‌وره و بهههردهردانێكی زۆرتر و بارگرانیه‌كی زۆرتر هیچی تر نییه، یەکەم یان ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كه‌متر له 200 هه‌زار دینار كڕیویه‌تی و 50% ی (مدعوم) ی كردووه به‌وه‌ی كه 100 هه‌زار له هاوڵاتیان ده‌سه‌نێت ئێستا له پارێزگای هه‌ولێر به 102 هەزار و 500 دیناره به‌رمیلێک نه‌وت له‌سلێمانی به 103 هەزار و 500 دینار”.
“نابێت ئێمه هه‌موو ساڵێک له‌م قه‌یرانانه‌دا بین، حكومه‌ت هاوڵاتیانی كوردستان سه‌رقاڵ بكات به‌م كێشه و قه‌یرانانه له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا چه‌ند كۆمپانیا و چه‌ند كهسایهتیهک ده‌وڵه‌مه‌ند بكات ئێمه ڕێگری له‌مه ده‌كه‌ین ئه‌مه ده‌بێته نه‌خشه‌ڕێگایه‌ک بۆ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان كه بتوانێت بۆ ئاینده به‌مشێوازه چاره‌سه‌ری بكات و بنبڕی بكات و كۆتایی پێبهێنێت به‌م قه‌یرانه دروستكراوه بهێنێت”. سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی وادەڵێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


