وادەیەكی نوی بۆ متمانەدان بە كابینەكەی سودانی ڕاگەیەندرا

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، لە كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی چوار وەزارەت وەك پشكی كورد دیاریكراون لەو چوار وەزارەتەش یەكێكیان بەر یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكەوێت كە پێدەچێت وەزارەتی داد بێت و سێ وەزارەتی دەرەوە و ژینگە و ئاوەدانكردنەوە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەبێت.
د.ئاسۆ فەرەیدون، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: وابڕیارە ئەمڕۆ ناوی كاندیدی وەزارەتەكان بدرێتە سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، هاوكات دەبێت تا ئێوارەی ئەمرۆ لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە سەرۆكی پەرلەمان ئاگاداربكرێتەوە بۆ ئەوەی شەممە دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدات، ئەگەر ئەوە نەكرا ئەوا كۆبوونەوەكەی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە كابینەكەی (محەمەدشیاع سودانی) دەكەوێتە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو.
دەشڵێت:”سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت لە ئامادەكاریدایە بۆتەواوكردنی كابینە وزارییەكەی، وا چاوەڕواندەكرێت ئەمڕۆ ناوی كاندیدی وەزارەتەكان ئاڕاستەی ( محەمەد شیاع سودانی) بكرێت بە جۆرێك بۆ هەر وەزارەتێك بەلایەنی كەم دەبێت سێ کاندید ئامادە بكرێن بۆئەوەی بەهێزترینیان هەڵبژێردرێت”.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی تائێستا یەكلایی بووەتەوە ئەوەیە كە لە كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی چوار وەزارەت وەك پشكی كورد دیاریكراون لەو چوار وەزارەتەش یەكێكیان بەر یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكەوێت كە پێدەچێت وەزارەتی داد بێت و سێ وەزارەتیش كە پێكدێن لەدەرەوە و ژینگە و ئاوەدانكردنەوە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەبێت.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
59 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
59 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش



