ئەو شوێنە هەڵدەکەندرێت کە گوماندەکرێت مووشەکەکەی خورماڵی لێ بێت

-عەلی حەمەسەعید
لەسەر داوای پارێزگاری هەڵەبجە و ئیدارەی ناحیەی خورماڵ، ئەمڕۆ تیمێكی ئەندازەیی هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە سلێمانی گەیشتوونەتە شوێنی كەوتنەخوارەوەی ئەو مووشەكەی كە دووشەو پێش ئێستا لە سنوری ناحیەی خورماڵ كەوتەخوارەوە و پشکنینی بۆ دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN، ئەمڕۆ تیمێكی تایبەت لە یەكەی ئەندازەوهەڵگرتنەوەی مین و تەقەمی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕیوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین گەیشتوونەتە نزیك گوندی ئاوی ڕۆستەمبەگ سەر بەناحییەی خورماڵ بەمەبەستی كاركردن لە هەڵدانەوە وهەڵكەندنی ئەو شوێنەی كە گومانی ئەوەی هەیە شوێنی ئەو مووشەكە بێت دووشەو پێش ئێستا لە سنورەكەكەوتە خوارەوە.
شەوی 18ی تشرینی یەکەمی 2022، دەنگی تەقینەوەیەكی بەھێز لە ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە بیسترا و دوای بەدواداچوونی ھێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی شارەزور دەركەوت مووشەك بووە لە نێوان ھەردوو گوندی رۆستەم بەگ و دێكۆن كەوتووەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنەكەوتووەتەوە تا ئێستا نازانرێت چ جۆرێكە و لەلایەن چ وڵاتێكەوە ئاراستە كراوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


