
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە كە 25ی ئەم مانگە كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردووبێت ئەوەش بەگوێرەی ئەوخشتەیەی كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بوكراوەتەوە، هاوكات بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەش وەزارەتی دارایی ئامادەكاری كردووە لە دوینێ پێنجشەممەوە دەستكراوە بە ناردرنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانبەمەبەستی وردبینی كردنی و ئەگری زۆر هەیە لەسەرەتای مانگی داهاتوو دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی ئەممانگە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بە پشتبەستن بەوزانیارییانەی كە لەوەزارەتی دارایی دەستیكەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو،وەزارەتی دارایی و ئابووری داوای لەگەنجینەكان كردووە ئامادەكاری بكەن بۆ دەستكردن بەدابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە، بۆئەومەبەستەش هەرلەدوێنێ پێنجشەممەوە دەستكراوە بە وەرگرتنی لیستی مووچەی وەزارەتەكان بەمەبەستی وردبینی كردنیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت تا 25ی ئەم مانگە سەرجەموەزارەتەكان لیستی مووچەیان رەوانەی گەنجینەكان كردبێت بەمەبەستی وردبینی كردنی، هاوكات تا ئێستاش بەشێكی داهاتی ناوخۆ و داهاتی خالە سنورییەكان گەڕاوەتەوە بۆ گەنجینەكان و چاوەڕێدەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتووش بەشێكی زۆری داهاتی فرۆشتنی نەوت بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی ودواتر بەگوێرەی پێویستی مووچەی فەرمانبەراندابەشبكرێت بەسەر بانكەكاندا.
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە كە ئەگەری زۆر هەیە لەسەرەتای مانگی داهاتوو دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بەهەمان ئەو خشتەیەی كە چەند مانگێكە دانراوە و هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



