“پشكى یه‌كێتى له كابینه‌كه‌ى شیاع سودانى دوو وه‌زاره‌ته”.

محەمد شیاع سودانی
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پشکی کورد لە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی چوار وەزارەتە و دوو وەزارەتی بەر یەکێتی دەکەوێت.
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به پێگه‌ى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، “دوو وەزارەت به‌رکەوتەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت لەو چوار وەزارەتەی کە پشکی کوردە لە کابینەی نوێی حکومەتی عیراق، کە لەلایەن محمد شیاع سودانی راسپێردراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق پێکدەهێنرێت”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كاتێكدایه كه پێشتر له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق و پشكى كورد ڤیان ده‌خیل، وته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاى نزیك له حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، “پشكى كورد چوار وه‌زاره‌ته كه یه‌كێكیان سیادیه”.
ڤیان ده‌خیل ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “پارتى وه‌زاره‌تى ده‌روه‌ى به‌رده‌كه‌وێت و دابه‌شكارى وه‌زاره‌ته‌كانى تریش هێشتا نه‌كراوه، به‌ڵام محه‌مه‌د شیاع سودانى وتویه‌تى: من خۆم كاندید بۆ وه‌زیرى كاره‌با، ته‌ندروستى و دارایی داده‌نێم و نایده‌مه هیچ كوتله‌یه‌ك”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


