لە سایهى كابینەكەی سودانیدا پەیوەندییەكانی ههولێر و بەغدا بەكوێ دەگەن؟

ئاڵای کوردستان و عێراق
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئهندامێكى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق رایدهگهیهنێت، ئهو وهرهقه سیاسیهى كه لایهنهكانى عێراق به لایهنه كوردییهكانیشهوه واژوویان كردووه بۆ پێكهێنانى حكومهتى عێراق چهندین خاڵى گرنگى تێدایه بۆ كورد، دهشڵێت: ” پابەندبوونی كورد بەو ئەركانەی دەخرێتە سەرشانی هۆكارێكی گرنگە بۆ ئەوەی حكومەتی عێراقیش پابەندی بەڵێنەكانی بێت كە بەكوردی داوە”.
د. ئاسۆ فەرەیدون، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئهمڕۆ ههینى 21ى تشرینى یهكهم، بە SNNی راگەیاند، “باشبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم بەغدا و ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم لەلایەن بەغداوە پەیوەندی بە دوو رەهەندەوە هەیە كه یهكەمیان پابەندبوونی حكومەتی عێراق و پەرلەمانە بەو رێككەوتنە سیاسییەی كە لە نێوان لایەنە سیاسییەكانی ناو چوارچێوی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت واژوویان لەسەر كردووە”.
لهبارهى رهههندى دووهم د. ئاسۆ فهرهیدون ئاماژەی بەوەكرد، “رەهەندێكی دیكەی باشبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا پەیوەندی به خودی هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردەوە هەیە كە بتوانن بەیەك تیم دانووستاندن لەگەڵ حكومەتی عێراق ئەنجام بدەن بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی كورد، لەگەڵ ئەوەشدا پابەندبوونی كورد بەو ئەركانەی دەخرێتە سەرشانی هۆكارێكی گرنگە بۆ ئەوەی حكومەتی عێراقیش پابەندی بەڵێنەكانی بێت كە بەكوردی داوە”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسى لهو وهرهقه سیاسییهش كرد كه كورد واژووى كردووه بۆ پێكهێنانى حكومهتى نوێى عێراق و روونیكردهوه، “لەو وەرەقە سیاسییەی كە لەنێوان هێزە سیاسییەكانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت واژووی لەسەر كراوە و یەكێتی و پارتیش تیایدا بەشدارن، دەستكەوت و خاڵی زۆر گرنگی تێدایە لە بەرژەوەندی هەموواندا، بۆیە ئێمە گەشبینین بەوەی كە لە داهاتوودا پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەرەوباشبوون بڕۆن و كۆتایی بەو ناكۆكیانە بێت كە لەنێوانیاندا هەیە”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16 hours لهمهوپێش



