
كێڵگه‌ى غازى سروشتى نه‌هر بن عومه‌ر له به‌سره | فۆتۆ: AFP
SNN
سه‌رۆكى توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، رازیبوون به كردنه‌وه‌ى ناوه‌ندى غازى سروشتى رووسیا له توركیا و ده‌ڵێت: “به رازیبوونمان ده‌رفه‌تێكى گرنگمان مسۆگه‌ر كرد”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى تشرینى یه‌كه‌م، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا رایگه‌یاند، “واژووم له‌سه‌ر پلانى ڤلادیمیر پوتين سەرۆكی رووسیا كرد بۆ دامەزراندنی ناوەندێكی گازی سروشتی رووسیا لە تورکیا”.
سه‌رۆككۆمارى توركیا واژووكردنى پلانه‌كه‌ى سه‌رۆكى رووسیا به ده‌رفه‌نێكى گرنگ ناوده‌بات و ده‌شڵێت: “توركیا به رازیبوون به پلانه‌كه‌ی پوتين ده‌رفه‌تێكی گرنگی مسۆگه‌ر كرد”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى توركیا باسى دۆخى وڵاتانى ئه‌وروپاشى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “لە ئێستادا وڵاتانی ئەوروپی لە گەڕاندان بۆ ئەوەی بزانن لە کوێی پێداویستی غازی سروشتیان دەست دەکەوێت، سوپاس بۆ خوا تورکیا کێشەیەکی لەو شێوەیەی نییە. بەهیوای ئەوەی بەم زووانە ببینە ناوەندێک بۆ دابینکردنی غازی سروشتی”.
قسه‌كانى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌كاتێكدایه كه هەفتەی ڕابردوو ڤلادیمێر پوتين، سه‌رۆكى رووسیا رایگەیاند، “ئەو غازە لەڕێگەی تورکیاوە لە بۆرییەکانی نۆرد ستریمی ژێر دەریای باڵتیکەوە دەگوازرێتەوە مانگی رابردوو بەهۆی تەقینەوەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە.
رووسیا لە ئێستاوە غازی بۆری تورکستریمی تورکیا لەژێر دەریای رەشدا دابیندەکات، بەڵام کرێملین دانیبەوەدانا کە بۆرییەکە تواناى سنوورداره”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



