
کارەبا
SNN
وەزارەتی کارەبای هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، “سیستمی پریپەید واتە سیستمی پارەدانی پێشوەختە، ئێستا ڕێژەی دانانی ئەم سیستەمە لە پارێزگای دهۆك گەیشتووەتە 90% و بڕیار وایە له سهرجهم ههرێمی كوردستان جێبەجێ بکرێت.”
وەزارەتەکە دەڵێت، سیستەمەکە چەند سوودێکی هەیە کە کاریگەری راستەوخۆیان لە سەر زیادبوونی کارەبای نیشتمانی هەیە، لە هەمان کاتدا کارەبا کەمتر لەلایەن هاوڵاتییانەوە بەفیڕۆدەدرێت، سوودێکی دیکەی سیستەمەکە ئەوەیە؛ پسووڵەی خوێندنەوەی کارەبا و زانیارییەکان بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی و راستەوخۆ لە ماڵانەوە دەبێت، لەبری ئەوەی فەرمانبەرێک بچێت بۆ دیاریكردنی بڕی پارەی كارەبای بەكارهاتوو.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر بەهۆی ئەو سیستەمەوە سووتان و لهكاركهوتنی تهلی كارهبا به ڕێژەیهكی بەرچاو كهم دەبێتەوە، ئێستاش هەوڵەکان بۆ ئەوەن کە سیستەمە بكرێتە پریپەید، واتە وەرگرتنی كرێی مانگانەی كارەبا بە شێوەى پێشوەختە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “لەم سیستمەدا هاوبەشەکان بەپێى پێویستى خۆیان کارەبا دەکڕن و بەکاریدەهێنن”، باسی لەوەشکردووە، “هاوبەشان پێویستیان بە مووەلیده نابێت و کارەبا بە هەمان نرخی ئێستایە.”
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



