
مەرزی حاجی ئۆمەران
SNN
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ئاگادارييەکدا رايگەياند: لە سبەينێوە بە شێوەی فەرمی ڤیزەی وەلاتی ئیران لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ھەڵدەگیرێت.
دەقی راگەيەندراوەکە:
ئاگاداری…
ئەمرۆ شەممە رێکەوتی ( ٢٠٢٢/١٠/٢٢ )لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی پەیوەندییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئێسڵامی ئێران ئاگادار کراینەوە کەوا بەیانی رۆژی یەکشەممە (٢٠٢٢/١٠/٢٣ ) بە شێوەی فەرمی ڤیزەی وەلاتی ئیران لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ھەڵدەگیرێت.. ھەر ھاووڵاتی و گەشتیارێک بە نیازە سەفەر بۆ ئێران بکات لە بەیانییەوە مەرجی ھەبوونی ڤێزە ھەڵدەگیرێت، تەنھا ھەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بێت و ماوەکەی لە (٦) شەش مانگ کەمتر نەبیت و هەروەها پێویستە کارتی ڤاکسینی دوو ژەمی کۆرۆنا (ڤیزە کارت) یان بروانامەی پشکنینی نێگەتیڤی ڤایرۆسی کۆرۆنا (PCR)ی ھەبێت دەتوانێت لە دەروازەی
نێودەوڵەتی حاجی
ئۆمەران سەفەر بۆ وەلاتی ئیران بکات.
تکایە بۆ ئاگاداری گشت گەشتیاران و هاوولاتیانی خۆشەویست.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



