
بەنداوی دوکان
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات باران بارینی دوو ڕۆژی رابردوو سەرەتایەكی باشە بۆ ئەوەی گەشبین بین بەوەی ئەمساڵ بتوانین بڕێكی زیاتر ئاو گلبدەینەوە، بەڵام نەبووەتە هۆی زۆربوونی ئاستی ئاوی بەنداوەكان، جەختیشدەكاتەوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان نیومەتر زیاترە و بەنداوی دوكانیش زیاد لە مەترێك كەمیكردووە.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ساڵانە كە لەسەرەتای وەرزی باران بارینداین بە تایبەت بارانی وەرزی پایز بڕێكی زۆر باران نابارێت كە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەكان، بەڵام بەدڵنیایی بارانبارینی دوو رۆژی رابردوو سەرەتایەكی باش بوو بۆ ئەوەی گەشبین بین لە داهاتوودا رێژەیەكی زیاتر باران ببارێت ودەستبكەین بە گلدانەوەی ئاو.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە هێشتا لە وەرزی كەمكردنی ئاوداین لە بەنداوەكان، مەگەر ڕێژەیەكی هێندە زۆر باران ببارێت كە زەوی بەتەواوی پاراو بكات و كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەكان بكات، ئەوەش زیاتر لە كۆتایی وەرزی پایز و سەرەتای وەرزی زستان ڕوودەدات بۆیە لەئێستادا هێشتا ڕێژەی بەردانەوەی ئاومان زیاترە لەو ئاوەی گلدەدرێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەراورد بە ساڵی رابردوو لەم كاتەدا ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان نزیكەی نیومەتر زیاترە، بەلام لە بەنداوی دوكان دۆخەكە پێچەوانەیە وبەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا زیاد لە مەتر و نیوێك ئاستی ئاوی بەنداوەكە كەمیكردووە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



