كۆنگرەی 14ی پارتی ململانێكانی نێوان مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی قوڵتردەكاتەوە

لۆگۆی پارتی
SNN-تایبەت
سەرەڕای ئەوەی هەڵەبجە وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە ناسێندراوە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی 14-یەمی حزبەکەیدا وەک پارێزگایەكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ نەكردووە، بەڵكو وەك قەزایەكی سەر بە پارێزگای سلێمانی مامەڵەی لەگەڵدا كردووە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN كە لە بەرپرسانی پارتی دەستیكەوتوون، ئامادەكارییەكانی بەستنی كۆنگرەی 14ی ئەو حزبە لە قۆناغی کۆتاییدایە و ئەمڕۆ لەلایەن لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرە ڕاپۆرتی كۆتایی بەستنی كۆنگرەی 14 ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆكی ئەوحزبەكراوە، بڕیاریش دراوە کە لە هەفتەی یەكەمی مانگی داهاتوو كۆنگرەی پارتی بە بەشداری 900 ئەندام لەشاری دهۆك بەڕێوە بچێت، هەروەها سبەینێ دووشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2022، بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی كۆتا كۆبوونەوەی ئەندامانی سەركردایەتی ئێستای پارتی بەڕێوەدەچێت.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN، پارتی 21 كەسی وەك ئەندامی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی 14دەستنیشانكردووە كە 19 ئەندامیان لەناوخۆ و دوو ئەندامیشیان لەدەرەوەی هەرێمن و دابەشكراون بەسەر پێنج پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركووك و موسڵ، هاوكات لەم كۆنگرەیەدا پارتی وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ هەڵەبجەدا نەكردووە، بەڵكو وەك قەزایەكی سەر بە پارێزگای سلێمانی مامەڵەی لەگەڵدا كردووە.
“لەم كۆنگرەیەدا جارێكی دیكە مەسعود بارزانی بەبێ بوونی ڕكابەر لە لایەن ئەندامانی كۆنگرەوە بەزۆرینەی دەنگ دەكرێتەوە بە سەرۆكی ئەو حزبە، بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانی مەسعود بارزانییە قوڵبوونەوەی ناكۆكییە لە نێوان ( مەسروبارزانی) كوڕی و (نێچیرڤان بارزانی) برازای لەسەر پۆستی جێگری سەرۆكی پارتی، بەوپێیەی لە ئێستادا ململانێ لە نێوان ئەو دووبەرپرسەی پارتی بەڕوونی دەردەكەوێت و هەریەكەیان بەجیا خاوەن میدیا و كەناڵ و تەلەفزین و ڕادیۆی تایبەت بەخۆیەتی و هەندێكجاریش بەڕوونی دژایەتی یەكتری دەكەن” ئەوەش بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN کە لە بەرپرسانی پارتییەوە دەستیکەوتوون .
SNN ئەوەشی زانیوەكە لە ڕۆژی 27/8/2022 دەستكراوە بە هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆنگرە تا ئەمڕۆ باڵی ( مەسروبارزانی) بەچڕی هەوڵی ئەوەیانداوە كە ئەو كەسانە نەبنە ئەندامی كۆنگرە كە لە ( نێچیرڤانی بارزانی)یەوە نزیكن ئەوەش بەمەبەستی ئەوەی ئەگەر دەنگدان كرا بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی پارتی ئەوا ( مەسروبارزانی) وەرگرتنی ئەوپۆستە مسۆگەر بكات و بەهێزی و باڵادەستی خۆی بەسەر ئامۆزاكەیدا نیشان بدات.
پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەرەتای دروستبوونییەوە لە ساڵی 1946 تائێستا 13 كۆنگرەی بەستووە، پێچەوانەوەی هەموو حزبە كوردستانییەكان پارتی تاكە حزبە كە ئەنجامدانی کۆنگرەکانی بەو ماوەیە زۆرە دواکەوتووە و لە کاتی خۆیدا ئەنجامی نەداون، لە ساڵی 1999 تا ئێستا كە 23 ساڵە تەنها دوو كۆنگرەی ئەنجام داوە دوایین كۆنگرەی پارتی لە ساڵی 2010 بەڕێوەچوو، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حیزبەكە دەبووایە لە 2014دا كۆنگرەی 14 ئەنجامبدرایە، بەڵام بەچەند هۆكارێك دواخرا بۆ مانگی 11ی ئەمساڵ.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


