
كێڵگه‌ى غازى سروشتى نه‌هر بن عومه‌ر له به‌سره | فۆتۆ: AFP
SNN
سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى له نوێترین راپۆرتیدا هۆشدارى ده‌دات له به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى غازى سروشتى و كه‌مبوونه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى غازى رووسیا و ئاشكرایده‌كات، “ئه‌وروپا ته‌نیا به‌رگه‌ى یه‌ك زستان ده‌گرێت”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ى تشرینى یه‌كه‌م، سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى نوێترین راپۆرتى خۆى له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى غازى سروشتى له ئه‌وروپا و بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “له‌دواى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ئۆكرانیا و رووسیا هه‌نارده‌ى غازى سروشتى رووسیا به‌ڕێژه‌ى 80٪ بۆ ئه‌وروپا راگیراوه، به‌شێوه‌یه‌ك رووسیا به‌ته‌واوه‌تى هه‌نارده‌ى خۆى راگرتووه بۆ بولگاریا، دانیمارک، فینلاند، ئەڵمانیا، لیتوانیا، هۆڵەندا و پۆڵەندا. هاوكات ئێستادا ئه‌وروپا خۆى ئاماده‌كردووه بۆ سیناریۆى ژیان به‌بێ غازى رووسیا”.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “به‌پێى ئه‌و خه‌مڵاندنه‌ى كه كراوه ئه‌وروپا یه‌ده‌گى غازى كه‌مه و ته‌نیا تواناى دابینكردنى پێداویستیه‌كانى خۆى هه‌یه تاوه‌كو مانگى ئه‌یلولى ساڵى 2023 ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بتوانێت رێژه‌ى به‌كاربردنى غاز به‌ڕێژه‌ى 6٪ كه‌مبكرێته‌وه”.
سندوقه‌كه هۆشدارى ئه‌وه ده‌دات، “كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى به‌كارهێنانى غاز به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كار ده‌كاته سه‌ر ئابوورى به‌شێك له وڵاتانى ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت له بابه‌تى به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنى كه‌لوپه‌لدا”.
له راپۆرته‌كه‌دا پێشبینى ئه‌وه كراوه، “ساڵى داهاتوو نرخى غازى سروشتى له ئه‌وروپا ده‌گاته به‌رزترین ئاستى خۆى كه به‌شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیكى ئه‌مه‌ش نرخى كاره‌با به‌رزده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانى ژیان له ئه‌وروپا به‌شێوه‌ى 7 بۆ 9٪”.
به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ساڵى داهاتوو نرخى غازى سروشتى له ئه‌وروپا به‌ڕێژه‌ى 11.8 بۆ 13.3٪ به‌رزده‌بێته‌وه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


