ئه‌ژى ئه‌مین به‌هۆى چیه‌وه‌ له‌ یه‌كێتى دوورخراوه‌ته‌وه‌؟

0
1137

SNN
پێگه‌ى فه‌رمى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، سەلمان ئەمین نادر (ئەژی ئەمین) بە پشتبەستن بە ماددەی (12) لە بڕگەی (هـ) ی سزادان له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌كێتى دەركراوە و به‌پێى مادده‌كه‌ش هۆكارى ده‌ركردنه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ، دركاندنی نهێنی، تاوانی ئابڕوبەرانە، بەكارهێنانی پێگە، زیانگەیاندن له‌ یه‌كێتى.

زیاتر لە دوو مانگە بە واژووى بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەلمان ئەمین نادر ناسراو بە (ئەژی ئەمین) لە ریزەكانی یەكێتی دەركراوە و به‌پێى ئەو بەڵگانەی سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردوونه‌ته‌وه‌، سەلمان ئەمین نادر، رۆژی 8ى ئابى 2022 لەلایەن مەڵەبەندی دراساتی گشتی یەكێتییەوە بڕیاری دەركردنی دراوە و سێ رۆژ دوای ئەوەش لە رۆژی 11ى ئاب، بە ئیمزای سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری دەركردنی پەسەندكراوە.

بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی كه‌ له‌ هه‌واڵه‌كه‌ى پێگه‌ى فه‌رمى یه‌كێتیدا ئاماژه‌ى پێكراوه‌، سەلمان ئەمین نادر بە پشتبەستن بە ماددەی (12) لە بڕگەی (هـ) ی سزادان دەركراوە، كە تێیدا هۆكاری دەركردن بە هەشت خاڵ دیاریكراوە كە دەركراو ئەنجامی بدات سزای پەیڕەو دەیگرێتەوە لەوانە” هەر ئەندامێك لە هەر پلەیەكدا بێت و تاوانی بە ئەنقەست یان ئابڕوبەرانەی ئەنجام دابێت و بە بڕیاری دادگا حوكم درابێت، یان نهێنی بدركێنێت، پێگەكەی بەكاربهێنێت بۆ بەرژەوەندی”، ئەمە هەر هەشت خاڵەكەی (دەركردنە) بە پێی پەیڕەو:

1- لە پەیڕەو و پڕۆگرام لابدات
2- كار دژ بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و نیشتمان بكات.
3- كار دژ بە سیاسەتی (ی.ن.ك) بكات و هەوڵی تێكدانی ریزەكانی بدات.
4- پێگە حزبییەكەی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاربهێنێت.
5- بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بخاتە سەرووی بەرژەوەندییەكانی (ی.ن.ك).
6- دركاندنی نهێنییەكانی (ی.ن.ك)، لە سۆشیالمیدیا و كەناڵەكانی راگەیاندن و هەرشوێنێكی تردا، كە زیان بە بەرژەوەندییە باڵاكانی (ی.ن.ك) بگەیەنێت.
7- كار دژ بە پاڵێوراوان و بەرنامەی (ی.ن.ك) بكات لە كاتی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن دا.
8- هەر ئەندامێك لە هەر پلەیەكدا بێت و تاوانی بە ئەنقەست یان ئابڕوبەرانەی ئەنجام دابێت و بە بڕیاری دادگا حوكم درابێت.

له‌و بەڵگەنامه‌یه‌ى كه‌ مەڵبەندی دراساتى یه‌كێتى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ هاتووه‌، “پاش بڕینی هەموو رێكارە پەیڕەوییەكان بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی كە ناوبراو پێچەوانەی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی كاری كردووە بڕیاردراوه‌ به‌ ده‌ركردنى”، پاشان سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بڕیاره‌كه‌ى په‌سه‌ند كردووه‌.

پێگه‌ى فه‌رمى یه‌كێتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، “ئەژی ئەمین بەپێچەوانەی چوار ماددەی پەیڕە و كاریكردووە و بەپێی ئەو ماددانە پێشێلی (14) بڕگەی پەیرەوی كردووە لە ماددەكانی (8،9،11،12) و مەڵبەندی دیراساتیش ئەو پێشێلكارییانەی دیاریكردووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this