
ناو بازاڕى شارى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN -هه‌وراز ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوەبه‌رى چاودێرى بازرگانى سلێمانى رایدهگهنێت :”چه‌ند تۆن خۆراك بۆ جه‌ژن هاورده‌كراوه به‌ڵام به‌هۆى بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆوه فرۆش زۆر كه‌مه ئه‌و فرۆشیارانه تووشى زیانى زۆر ده‌بن”.
سۆران غه‌فور، به‌ڕێوبه‌رى چاودێرى بازرگانى سلێمانى به snnى راگه‌یاند :”له‌گه‌ڵ ئاساى بونه‌وه ژیان و كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كان و نزیك بونه‌وه‌ى جه‌ژن فرۆشیاران ئه‌و خۆراكانه‌ى كه بۆ جه‌ژن پێویستى هاووڵاتیان بێت هاورده‌یان كرد، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا كهڕۆژانى جه‌ژنى ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ پیاده بكرێت، هاوڵاتیان به‌كه‌مى خۆراك و پێداویستى جه‌ژن ده‌كڕن ئه‌مه‌ش دوباره گرفتى بۆ فرۆشیاران و دوكانداران دروست كرد”.
وتیشى “ساڵانه به ده‌یان تۆن له چكلێت و شیرینى و چه‌ره‌سات له پێشوازى جه‌ژندا له‌لایه‌ن بازرگانانه‌وه هاورده ده‌كرێت، بۆ ئه‌مساڵیش به هه‌مان شێوه بازرگانان له كاتى خۆیدا ئاماده‌كاریان ده‌ست پێكرد، به‌ڵام كۆگان پڕن و هێشتا زۆربه‌ى نه‌خراوه‌ته بازاڕه‌وه به هۆى نه‌بوونى كڕیاره‌وه”.
“ڕێژه‌ى فرۆشتنى خواده‌مه‌نی و كه‌لوپه‌له‌كانى جه‌ژن له50% كه‌مى كردوه”
عوسمان كه‌ریم، رۆشیارێكه له شارى سلێمانى و ساڵانه له‌گه‌ڵ پێشوازى له جه‌ژنه‌كاندا فرییاى ئه‌وه نه‌ده‌كه‌وت وه‌ڵامى كڕیار بداته‌وه به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆى كۆرۆناوه له دوكانه‌كه‌ى به ته‌نها دانیشتبوو چاوه‌ڕوانى موشتیهریهك بوو.
عوسمان به snn ى راگه‌یاند :”به هۆى كۆرۆناوه چه‌ندین مانگه تواناى دابین كردنى كرێ دووكانهكهشمان نییه، چاوه‌ڕێى ئه‌وه بووین له جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا قه‌ره‌بووى ئه‌و زیانه بكه‌ینه‌وه به‌ڵام بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ئه‌و خهنهشى لێ تێكداین و هاووڵاتیان به كه‌مى دێن بۆ كڕینى پێداویستى جه‌ژن”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



