وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێک دەربارەی خوێندی ئەمساڵ دەردەکات

SNN
دوای خستنه‌ڕووی چوار بژارده بۆ حكومه‌ت و به ره‌چاوكردنی دواین راپۆرتی پزیشكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
بڕیاردرا:
1- قوتابیانی قۆناغی یه‌ك تا 3 به ده‌رچوو هه‌ژمار ده‌كرێن.
2- پۆله‌كانی چواری بنه‌ڕه‌تی تا 11ی بنه‌ڕه‌تی، ئه‌نجامی وه‌رزی یه‌كه‌میان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.
3- لە 1ی حوزەیرانی 2020 تەنیا خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانەوە، وێژەی و زانستی وە قۆناغی پێنجەمی پەیمانگاکان، حکومی و نا حکومی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن .
4- قوتابخانە نێودەوڵەتییە نا حکومییەکان تەنیا دەبێت ئەو تاقیکردنەوانە ئەنجام بدەن کە نێودەوڵەتین، لەگەڵ تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکانی پۆلی 12.
5- قوتابخانە لۆکاڵییە نا حکومییەکان، ئەوانەی سیستمی حکومەت پەیڕەو دەکەن، ناوەڕۆکی ئەم فەرمانە جێبەجێ دەکەن.
6- قوتابخانە بیانییە نا حکومییەکان، بەگوێرەی سیستمی وڵاتی خۆیان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن، ئەگەر تاقیکردنەوەکان پەیوەستبوو بە وڵاتی دایکەوە بەگوێرەی وڵاتی دایک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.
7- بەرێوەبەرایەتی گشتی پەیمانگاکان، بە هەمەئاهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی پەروەردەکان، رێنمایی پێویست دەردەکەن بۆ هەژمارکردنی نمرەی خوێندکارانی پەیمانگاکانی وەزارەتی پەروەردە، لە قۆناغی 1 تاکو قۆناغی 4ی پەیمانگاکان.
8- بۆ چۆنییەتی تۆمارکردنی نمرەکان لە تۆماری گشتی و تۆماری نمرەی کارگێری و بۆردی نمرەکان، تۆماری نمرەی مامۆستا، رێنمایی تایبەت لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەوەکانەوە دەردەکرێت.


More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



