دوای پێنجوێن هاووڵاتیان و ئیدارەی قەزای سەیدسادق-یش وەرگرتنی نەوتی 103 هەزار دینارییان رەتكردەوە

نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوو ئیدارە و هاووڵاتیانی سنووری قەزای پێنجوێن وەرگرتنی نەوتی سپییان بەنرخی 103 هەزار دینار ڕەتكردەوە، بەهەمان شێوەش ئەمڕۆ هاووڵاتیان و ئیدارەی قەزای سەیدسادق-یش وەرگرتنی نەوتیان بەهەمان ئەو نرخە ڕەتكردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی وابڕِیاربوو لەم هەفتەیەدا نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیانی قەزاکە دابەشبكرێت.
دیاری رەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی وابڕیاربوو لەم هەفتەیەدا لەلایەن بەرێوەبەرایەتی نەوت وكانزاكانی سلێمانی نەوتی سپی ماڵان ڕەوانەی قەزای سەیدسادق بكرێت، بەڵام دەنگێك هەبوو كە ئەو نرخەی حكومەت دیاریكردووە زۆرە و لەتوانای هاووڵاتیاندا نییە، بۆیە ئێمەش لە ئیدارەی قەزای سەیدسادق ئەو بابەتەمان لەگەڵ ئەنجوومەنی هەموو گەڕەكەكان تاوتوێک رد و هاوكات لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان راپرسیمان ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆی ئەنجامەكان ئەوەمان دەستكەوت كە لە 90%ی هاووڵاتیان رەتیانكردە وەبەنرخی 103 هەزار دینار نەوت وەربگرن، بۆیە ئێمەش لەگەڵ ڕاوبۆچوونی هاووڵاتیانداین و لایەنەپەیوەندیدارەكانمان ئاگاداركردووەتەوە كە هاووڵاتیانی سنوورەكە ڕازی نین بە نرخی 103 هەزار نەوتیان بەسەردا دابەشبكرێت.
ڕەتكردنەوەی وەرگرتنی نەوتی سپی ماڵان لەلایەن ئیدارە و هاووڵاتیانی سەیدسادق لە كاتێكدایە كە وابڕیار بوو هەفتەی ڕابردوو لە قەزای پێنجوێن دەستبكرێت بەدابەشكردنی نەوت بەڵام بەهۆی بەرزی نرخەكەیەوە دانیشتووانی پێنجوێن ڕەتیانكردەوە ئەو نەوتەوەربگرن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


