لە حەوت ملیۆن مینی چێندراو لەهەرێمی كودستان پشكی شێر بەر پارێزگای سلێمانی كەوتووە

0
526

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مین لە پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لە تەواوی هەرێمی كوردستان حەوت ملیۆن مین  چێندراوە، لەو ژمارەیەش پشكی شێر بەر پارێزگای سلێمانی كەوتووە، هاوكات  تائێستا یەک لەسەر سێی ڕووبەری پیس بوو بە مین لە سلێمانی پاككراوەتەوە، هاوكات تا ئێستاش 13 هەزار و500 هاووڵاتی بوونەتە قوربانی مین وتەقەمەنی.

موحسین شێخ عەبدولكەریم، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مین لە سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند:  بەگوێرەی دواین ئامارەكانی بەدەستمان لەتەواوی هەرێمی كوردستان زیاد لە حەوت ملیۆن مینی جۆراوجۆر چێنراون، لەو ژمارەیەش پشكی شێر بەر سنووری پارێزگای سلێمانی كەوتووە، ئەوەش بەهۆی هاوسنووری ونزیكیمان لەگەڵ ئێران بە تایبەت سنووری پێنجوێن و شارباژێر كەزۆرترین ژمارەی مین وتەقەمەنی تیادایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری مین ودەزگاكانی تایبەت بەهەڵگرتنەوەی مین توانیومانە نزیكەی یەك لە سەر سێی ئەو مینانە لە سنووری پارێزگای سلێمانی پاك بكەینەوە و تیمەكانیشمان بەردەوامن لە كاركردن، هاوكات  لەكۆی ڕووبەری 776 كیلۆمەتردوو جا پیسبوو بە مین و تەقەمەنی لە هەرێمی كوردستان تواندراوە لە%65 ی پاكبكرێتەوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە دەزگای گشتی كاروباری مین لەهەرێمی كوردستان بەSNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەكۆی بەڕووبەری 776 كیلۆمەتر دووجا كە بە مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگەییە نەتەقیووەكان پیسكراوە، تائێستا تواندراوە لە 65%ی پاكبكرێتەوە  لە 35%ی ماوە پاكبكرێتەوە ئەو رووبەرە لەلایەن دەزگای گشتی كاروباری مینەوە  بەسەر سێ هەزارو 500 ناوچەی مەترسیداردابەشكراوە

هەرلە ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین ئەوەش خراوەتەڕوو، لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 13هەزار و 521 هاووڵاتی بوونەتە قوربانی مین و تەقەمەنی لەناوچە جیجیاكانی كوردستان، هاوكات ناوچە سنوورییەكانی نێوان عێراق و ئێران بەتایبەت ناوچەكانی سنووری قەزای پێنجوێن ‌و چۆمان و دەڤەری باڵەكایەتی زۆرترین پاشماوەی مین و تەقەمەنییان تێدا دانراوە

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this