سەرۆكی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی هەڵەبجە: ديپ-فەيک متمانە بە ميديا دەخاتە ژێر پرسيارەوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی هەڵەبجە ئاماژەبەوەدەكات: ڕووبەڕووبونەوەی پێشكەوتنەكانی تەكنەلۆژیای ئەمڕۆ كارێكی ئاسان نییە، چونكە هەر یەكە لەو داهێنانە نوێیانە كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر ژیانی تایبەتی مرۆڤەكان هەیە، بەتایبەت ئەوانەی Deepfakeیان داهێناوە پاراستنی ماف و ژیانی مرۆڤەكانیان لا گرنگ نەبووە.
د.هەتاو حەمەساڵح، سەرۆكی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی هەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند: یەكێك لەو داهێنانە نوێیانەی كە مایەی نیگەرانین بريتیە لە بەرنامەی (Deepfake ) چونکە لەرووی میدیاییەوە متمانە بەتەواوی دەخاتە ژێر پرسیارەوە و بۆ خەڵكیش دەبێتەهۆی دروستبوونی دڵەراوكێ و دوچاربوون بە چەندین بابەتی هەڵبەستراو ناڕاست، بۆ نمونە، كەسانی شارەزا لەم بوارەدا دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان بۆ مەبەستی دەستكەوتێكی ماددی ناو و ناوبانگی كەسە دیارەكان لەڕووی دەنگ و وێنە و ڤیدیۆ ساختە بكات و بۆ مەرامی سیاسیی و كۆمەڵایەتیی و ئەمنیی بەكاریبهێنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەداخەو (Deepfake )یەكێكە لەو داهێنانەی كە زۆرترین ئاسەواری نێگەتیفی هەم بۆ بواری میدیا هەم بۆ خەڵك هەیە، چونكە ئەوانەی ئەم داهێنانەیان هێناوەتەكایەوە بابەتی پاراستنی ماف و ژیانی مرۆڤەكان لای ئەوان بابەتێكی جێگەی گرنگی نەبووە، بۆیە، ئێمە وەك شارەزایان و ئەكادیمستانی بواری راگەیاندن زۆرترین نیگەرانیمان لەبەرامبەر هاتنەناوەوە و بەكارهێنانی ئەم جۆرە ئەپلیكەشنانە هەیە.
سەرۆكی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەمجۆرە داهێنانەی بواری میدیا لەگۆڕینی دەنگ و ڕەنگ ئاسەوارەكەی بەسەر كەسایەتی هاووڵاتیانەوە زۆر دەبێت، ئەمەش وادەكات لەدواجاردا متمانە كەمدەبێتەوە بەتایبەت بۆ هەواڵ و وێنە و پۆستەكانی سۆشیاڵ میدیا.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش



