د.ڕێبین سەلام: لەسایەی عەدالەتی”بارزانی”یەوە بەستنی كۆنگرە زەرورەتێكی هێندە پێویست نییە بۆ پارتی

SNN-عەلی حەمەسەعید
لەگەڵ نزیكبوونەوە لە وادەی بەستنی كۆنگرەی 14ی پارتی، مامۆستایەكی زانكۆ ئاماژە بەوەدەكات لەسایەی عەدالەتی ” سەرۆك بارزانی” یەوە بەستنی كۆنگرە زەرورەتێكی هێندە پێویست نییە بۆ پارتی، بەڵام لەڕووی یاساییەوە پیویستمان بەبەستنی كۆنگرەیە، جەختیش دەكاتەوە كە لەدەرەوەی كوتلەی (كاك مەسعود) هەركەس كوتلەكاری دەكات واباشتر كۆتربازی بكات.
د.ڕێبین سەلام، مامۆستای زانكۆ وكادری پیشكەوتووی پارتی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی چەندهۆكارێكی ناوخۆیی ودەرەكی بەستنی كۆنگرەی 14ی پارتی لەوادەی یاسایی خۆی زۆر دواكەوت، بەڵام لە ئێستادا بارودۆخەكە لەبارەی بۆ ئەوەی پارتی كۆنگرەی خۆی ببەستێت و نوێبوونەوە لە ئۆرگانەكانی خۆی ئەنجامبدات كە ئەوەش ماف وئەركی هەر حزبێكی دیكەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی پارتی جیادەكاتەوە لەگەڵ حزبەكانی دیكەدا عەدالەتی (مەسعودبارزانی)یە، چونكە بەهۆی ئەو عەدالەتەی سەرۆك بارزانییەوە وایكردووە كە زەرورەتی بەستنی كۆنگرە هەندێك كەمتر ببێتەوە، چونكە پارتی حزبێكی مەركەزییە هەر بڕیارێكیش لەلایەن بارزانییەوە دەربچێت وەكخۆی جێبەجێدەكرێت و هەمووشمان پێمانوایە كە بڕیارەكانی كاك مەسعود عەدالەتیان تێدایە.
ئەو مامۆستایەی زانكۆ ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە هەموومان كوتلەی ( سەرۆك بارزانین) بۆیە لەدەرەوەی كوتلەی مەسعودبارزانی هەر كەسێك كوتلە و كوتلەكاری بكات واباشترە كۆتر بازی بكات، بۆیە ئەوەی كوتلە بازی دەكات ئەوە لەپارتی تێنەگەیشتووە و پارتی نییە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



