
SNN
نید برایس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق كرد و تێیدا و رایگه‌یاند، “پێكه‌وه له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانمان كار ده‌كه‌ین”.جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، عێراق هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكایه.
راشیگەیاند، گه‌لی عێراق چاوه‌ڕێی باشتركردنی دۆخی ئابووری ده‌كات و هه‌روه‌ها سنوورێكیش بۆ گه‌نده‌ڵی دابندرێت و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش باشتربكرێن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا روونیشیكرده‌وه، “واشنتن پێشوازی لە پابەندیی سەرۆکوەزیران سوودانی دەکات بۆ کۆکردنەوەی چەک لەژێر سایەی دامەزراوە فەرمی و شەرعییەکانی وڵات‌دا”.
برایس له‌باره‌ی پرسی مافی مرۆڤ له عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراق ئاماده‌ین و رووبه‌ڕووی به‌ره‌نگارییه‌كان ببینه‌وه و دۆخی مافی مرۆڤ باشتر بكه‌ین و هه‌روه‌ها هه‌لی زیاتری ئابووری بۆ دانیشتوانی عێراق بره‌خسێنین.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



