بە هەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی لەبەغدا وەزارەتی پەروەردە بڕیارەكەی لەبارەی زمانی كوردییەوە هەڵوەشاندەوە

0
321

SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی لەسەرەتای ئەم مانگەوە وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێكی دەركرد كە تیایدا هاتبوو هەر خوێندكارێك نمرەی پێویست نەهێنێت لەوانەی زمانی كوردی بە دەرنەچوو ئەژمار ناكرێت، ئەمە نیگەرانی هاووڵاتیان و پەرلەمانتارانی كوردی لە بەغدا بەدوای خۆیدا هێنا و بەهۆكارێكیان زانی بۆ زیاتر پەراوێزخستنی زمانی كوردی، بەڵام بە هەوڵی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارەكەی هەڵوەشاندەوە.

سۆزان مەنسور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا وەزرەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا كە هەر خوێندكارێك نمرەی پێویست نەهێنێت لە زمانی كوردی بە كەوتوو ئەژمارناكرێت، ئەمە لای ئێمە و پەرلەمانتارانی كورد جێگەی نیگەرانی و قەبوڵكراونەبوو، چونكە ئەو بڕیارە پێچەوانەی لەدەستوری عێراق بوو كە ئەوە جێگیركراوە كە زمانی كوردی وعەرەبی دووزمانی سەرەكی وفەرمین لە دەوڵەتدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەوكاتەوە هەوڵەكانمان دەستپێكردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكە وتا دواجار وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەوەی راستكردەوە كە هەر خوێندكارێك نمرەی پێویست نەهێنێت لەوانەی زمانیكوردی بە دەرنەچوو ئەژمار دەكرێت، هاوكات بڕیارەكەی پێشووی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ پەراوێزخستنی زمانی كوردی بوو لە ناوەندەكانی خوێندن، لەكاتێكدا زمانە بیانییەكان زیاتر گرنگییان پێدەدرێت.

وتەكانی ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە كاتێكدایەكە بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تاقیكردنەوەكان لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق كە رۆژی 24-10-2022 دەرچووە و ئاڕاستەی پەروەردەی پارێزگاكان كراوە، ئەو خوێندكارانەی لە وانەی كوردی دەرناچن بە دەرنەچوو لەو قۆناغە هەژمار دەكرێن، بڕیارەكە تایبەتە بەو قوتابخانانەی زمانی كوردیان تێدا دەخوێنرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this