وردەكاری كوشتنی هاووڵاتییەك و برینداربوونی دوو کەسی دیکە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە

0
355

SNN-عەلی حەمەسەعید

قائیمقامی قەزای شارباژێر ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ هەینی لەكاتی ڕۆیشتنی سێ‌ هاووڵاتی خەڵكی هەرێمی كورستان بۆ گوندێكی سەر بە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەمەبەستی بەشداریكردن لەپرسەی خزمان وكەسوكاریان لەلایەن هێزەكانی سوپای پاسدارانەوە تەقەیان لێدەكرێت و هاووڵاتییەك گیان لەدەستدەدات و دوانی دیكەش بریندار دەبن كە کوژراوێک و یەکێک لە بریندارەکان کوڕ و باوکێکن.

شاهۆ عوسمان، قائیمقامی قەزای شارباژێر بەSNN-ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سێ‌ هاووڵاتی كە خەڵكی گوندی (مەروێی) سەر بەناحییەی (سیوەیل) لەسنوری قەزای شارباژێڕ بەمەبەستی بەشداریكردن لە پرسەی خزم و كەسوكاریان لە ئێران، لە سنوری گوندی(چۆمان) كە گوندێكی سەر بەهەرێمی كوردستان ویستویانە بچنە گوندی (چۆمانی ئەوبەر) كە سەر بەخاكی ئێرانە، بەڵام لەلایەن سوپای پاسدارانەوە تەقەیان لێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئەنجامدا هاووڵاتییەك بەناوی (رەسوڵ مەحمود) كوڕەكەی بەناوی (داستان ڕەسوڵ) و هاووڵاتییەكی دیكە بەناوی (مەحمود عەزیز) دەبنە قوبانی بە جۆرێك ( داستان ڕەسوڵ) دەستبەجێ‌ گیانلەدەستدەدات، بەڵام نازانین باری تەندروستی دوو بریندارەکەی دیکە چۆنە..

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this