سودانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ تەقینەوەکەی بەغدا پێکهێنا

تەقینەوە لە ناوچەی بنوک بەغداد
SNN-
سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوی تەقینەوەی تانکەرەکەی ڕۆژهەڵاتی بەغدا فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی دەرکرد.
محەمەد شیاع، سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەبارەت بە ڕووداوی تەقینەوەی تانکەرەکە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی دەرکرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقیش بڵاویکردووەتەوە،”فەرماندەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ پێكبهێنرێت بۆ زانینی بارودۆخەكە”.
شەوی رابردوو لە ناوچەی (بنوک)ی بەغدا لە ڕۆژهەڵاتی بەغدادی پایتەخت تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە 9 هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و 13 کەسی دیکەش برینداربوون.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



